دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بانگێشتی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکات بۆ کۆشکی سپی.

ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، بانگهێشتنامەیەکی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پێگەیشتووە، بۆ ئەوەی رۆژی 4ی شوبات سەردانی کۆشکی سپی بکات.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، یەکەم سەرکردەی بیانییە کە لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا بانگهێشتی کۆشکی سپی بکرێت".

ئەمەش لەدوای رێککەوتننامەی ئاگربەست دێت لە کەرتی غەززە  کە رۆژی 20ی ئەم مانگە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.