جیهان

بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، بەھۆی گەمارۆکانی دیمەشق، کێشەی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە ناوچەی شێخ مەقسوودی حەلەب بەردەوامە، لێپرسراوانی سەندیکای دەرمانسازانیش ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، دەزگا ئەمنییەکانی دیمەشق ڕێگە نادەن دەرمان بچێتە ناو گەڕەکەکان، ھەر کەسێک ئەو کارەبکات رووبەرووی سزای دارایی زۆر دەبێتەوە.

لە ھەردوو ناوچەی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، ٦١ دەرمانخانە ھەیە کە دەرمان بۆ ٢٠٠ ھەزار کەس دابین دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی شەش حکومەتی دیمەشق گەمارۆی ناوچەکانی شێخ مەقسوودی شاری حەلەبی داوەو ڕێگە نادات سوتەمەنی و خۆراک و دەرمان بچێتە ناو گەڕەکەکەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەلکساندەر لاڤرینتیڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی نۆڤستی رایگەیاند، لایەنی عێراقی بە روسیای راگەیاندووە کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ کشانەوەی ھێزەکانی لە عێراق و کۆتاییھێنان بە ئەرکەکانیان.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ھێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق بکشێنەوە، گومانی تێدا نییە کە لە خاکی سوریاش دەکشێنەوە، چونکە ئەستەمە ئەمریکا پارێزگاری لە یەکگرتوویی سەربازی لە سوریا بکات، بەبێ بەکارھێنانی خاکی عێراق. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای دادی نێودەوڵەتی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی ئەو رێکارە کاتییانەوە دەدات کە باشوری ئەفریقا لە سکاڵایەکدا داوای کردووە دژی ئیسرائیل بگیرێنەبەر، لە نێویاندا راگرتنی دەستبەجێی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و گرەنتیکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان و گەیشتنی ھاوکاری مرۆیی بۆیان. 

کۆبونەوەکەی دادگای لاھای لەسەر سکاڵایەکی باشوری ئەفریقایە، کە ئیسرائیلی تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە.

لای خۆشیەوە، ئوسامە حەمدان سەرکردە لە بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، پابەندی ھەر بڕیارێکی راگرتنی شەڕ دەبن کە لەلایەن ئەو دادگایەوە دەربکرێت، ھەروەھا ھەموو بارمتەکان ئازاد دەکەن، ئەگەر بێت و ئیسرائیل بارمتە فەڵەستینییەکان ئازاد بکات و کۆتایی بە گەمارۆی سەر کەرتی غەززە بھێنێت و رێگە بە گەیشتنی ھاوکارییەکان بدات. 

ھەروەھا بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلدا رایگەیاندووە، چاوەڕێی چەندین سیناریۆن و چاوەڕێی بەکارھێنانی ڤیتۆی ئەمریکان، ئەگەر بڕیاری دادگاکە بگاتە بەر دەستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، بایدن نیازی ھەیە "ترەیسی ئان جاکوبسون" کاندید بکات بۆ باڵیۆزی ئەمریکا و کۆمیسیاری وڵاتەکە لە عێراق. 

ترەیسی جاکوبسون، ئەندامی شارەزایە لە خزمەتگوزاری باڵای دەرەوە لە پلەی وەزیر و لەم دواییانەدا کاربەڕێکەری کاتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بووە لە ئەدیس بابا و ئسیوبیا، ھەروەھا باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە تاجیکستان و تورکمانستان و کۆسۆڤۆ.  

جاکوبسون پۆستی جێگری سەرەکی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی لە نوسینگەی کاورباری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ھەبووە، ھەروەھا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش جێگری ئەمینداری جێبەجێکار بووە. 

جاکوبسون لە زانکۆی جۆنز ھۆبکنز بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ھێناوە و ماستەری لە کۆلێژی توێژینەوەی نێودەوڵەتی پێشکەوتوو لە ھەمان زانکۆ ھێناوە. بووەتە براوەی چەندین خەڵاتیش لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دووانیان لەسەر ئاستی خەڵاتی سەرۆکایەتی بوون. 

ئەلینا رۆمانوسکی لە ساڵی ٢٠٢١ەوە باڵیۆزی ئەمریکایە لە عێراق و پێشتریش چەندین پۆستی باڵای ھەبووە.  


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای دادی نێودەوڵەتی لە لاھای رایگەیاند، رۆژی ھەینی بڕیار دەدات سەبارەت بە سکاڵاکەی باشوری ئەفریقا دژی ئیسرائیل، کە تێیدا ئەو وڵاتەی تۆمەتبار کردبوو بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە و داوای سزادانی دەکرد. 

لە ١١ی ئەم مانگەوە، دانیشتنەکانی گوێگرتنی دادگای دادی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو تۆمەتبارکردنەی ئیسرائیل دەستیپێکرد، پارێزەران و دادوەرانیش داوایان کردووە بە خێرایی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە غەززە رابگیرێن، وتوشیانە ئیسرائیل تێوەگلاوە بە کۆمەڵکوژی. 

تیمی یاسایی باشوری ئەفریقاش رایگەیاند، ئیسرائیل رێککەوتنی کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩٤٨ی پێشێل کردووە، فەڵەستینییەکانیش رووبەڕووی بۆردومان دەبنەوە لە ھەموو ئەو شوێنانەی پەنای بۆ دەبەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازی حوسییەکان رایگەیاند، بە مووشەکی بالیستی ھێرشیان کردەسەر کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا کە ویستویەتی پارێزگاری لە دوو کەشتی بازرگانی ئەمریکی بکات و نزیکەی دوو سەعات پێکدادان لەگەڵ کەشتییەکە بەردەوام بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھێرشەکە لە کەنداوی عەدەنی یەمەندا روویداوە و توانیویانە پاشەکشە بە دوو کەشتییەکە بکەن و ئەو ناوچەیە بەجێبھێڵن. 

دەشڵێت، ھێزە چەکدارەکانی یەمەنیش بەشدارییان لەو ھێرشەدا کردووە و بەیەکەوە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە و بەردەوام دەبن لە ھێرشکردنە سەر کەشتییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل تا کۆتایی ھاتنی شەڕی غەززە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، ئیدارەی جۆ بایدن بیری لەوە نەکردووەتەوە ھێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە و بەڵکو ھێزەکانیان لەو وڵاتـە دەمێننەوە.

ئەوەش لەکاتێکدا کە چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە گۆڤاری "فۆڕین پۆلیسی"یان  راگەیاندووە، پنتاگۆن تاوتوێی کشانەوەی سەرجەم ھێزەکانیان دەکات لە سوریا بەشێوەی ھەمیشەیی، چونکە مانەوەیان بە پێویست و گرنگ نازانێـت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دوایین ھەڵوێستیدا جارێکی دیکە نیگەرانی خۆی لەبارەی بەردەوامی ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان راگەیاند، ئەوەشی خستوەتەڕو، ھێرشە سەربازییەکانی سەر باکوری سوریا کاریگەری لەسەر ژیانی ھاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی خزمەتگوزارییەکان دەبێت.

باسی لەوەشکردوە، واشنتۆن پێداگرە لەسەر راگرتنی ھەموو جۆرە ھێرش و گرژییەک لە باکور و رۆژھەڵاتی سوریا و داواش لە ھەموو لایەنە ناکۆکەکان دەکات ھەوڵی پاراستنی ئارامی بدەن و کاریش بۆ چارەسەری سیاسییانەی کێشەکان بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی کۆشکی سپی بە کەناڵی عەرەبیەی سعودی راگەیاندووە، لەمکاتەدا ئیدارەی جۆ بایدن بیر لە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ناکاتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە گۆڤاری فۆرن پۆڵەسی ئەمریکی لە شیکارییەکدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، واشنتۆن بیر لەوە دەکاتەوە ھێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە، ھۆشداریشی دابوو بڕیارێکی لەوشێوەیە ئەنجامی کارەساتباری لێدەکەوێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەھۆی ئاگرەکەوە بەشی رۆژھەڵاتی نەخۆشخانەکە بە تەواوی سووتاوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاگرەکە دوای زیاتر لە سەعاتێک لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی تارانەوە کۆنترۆڵکراوە و تائێستا زیانەکان نادیارە.راشیگەیاند، ئەو بەشەی نەخۆشخانەکە کە گڕیگرتووە لە نۆژەنکردنەوەدا بووە و تائێستا ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەش دیار نییە.

ھاوکات، سەعید کەریمی، جێگری بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی  لە وەزارەتی تەندروستی ئێران  رایگەیاند، تەواوی نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکە بۆ پێنج نەخۆشخانەی دیکەی تایبەت گواستراونەتەوە و سەلامەتن، وتیشی، ڕووداوەکە جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی دیکەی لێنەکەوتووەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ڕوون و ئاشکرایە کە ترەمپ دەبێتە کاندیدی رەسمی کۆمارییەکان، بۆیە پەیامم بۆ ئەمریکا ئەوەیە کە دیموکراسی و ئازادی و تاکەکەسی و ئابوریمان، لە مەترسیدان.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی سێ شەممە ھەردوو حزبی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لە ویلایەتی نیو ھامشیر ھەڵبژاردنی سەرەتاییان بۆ کاندیدەکانیان ئەنجامدا و بەپێی ئەنجامەکانیش ،  لە کۆمارییەکان ترەمپ سەرکەوت بەسەر نیکی ھەیلی رکابەری و  لە دیموکراتەکانیش جۆ بایدن سەرکەوت بەسەر دوو رکابەریدا .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی رەسمی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.

وەک میدیاکانی ھەردوو وڵات دەڵێن، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە باسکردنی دۆخی غەززە و ھەوڵەکانی بۆ راگرتنی شەڕ، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئەنقەرە و تارانیش تاوتوێ دەکرێن بەتایبەت پەیوەندییە بارزگانییەکان و کردنەوەی ژمارەیەک دەروازەی سنوری نوێ، بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێکی باڵای بازرگانی ئێران یاوەری رەئیسی دەکەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی کۆریای باشور لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ کۆریای باکوری چەند موشەکێکی کروزی بە ئاراستەی دەریای زەرد ھەڵداوە و لە ئێستادا دەزگای ھەواڵگری کۆریای باشور لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لێکۆڵینەوەکانییان لەوبارەیەوە دەستپێکردوە .

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر کۆریای باکور لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە سزای بەسەردا سەپێندرا بەھۆی ئەو تاقیکردنەوە موشەکی و ئەتۆمیانەی ئەنجامی دەدات. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایگەیاندووە، لەماوەی ٢٤ سەعاتدا بەھۆی ھێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ٢١٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٣٠٠ کەسی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەرەتای ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە کە ١٠٩ رۆژە بەردەوامە، تائێستا ٢٥ ھەزار و ٧٠٠ کەس کوژران و ٥٣ ھەزار و ٧٤٠ کەسیش برینداربوون کە زۆربەی کوژراو و بریندارەکانیش ژن و منداڵن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای دوجار دواخستنی سەردانەکەی، ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ئەنقەرەی کرد و لە فڕۆکەخانەی ئەو شارە لەلایەن وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیاوە پێشوازی لێکرا و دواتر گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووە.

دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان لەگەڵ رەئیسی شەڕ غەززە بووە و جەختیانکردووەتەوە لەسەر پێویستی کۆتایھێنان بەو شەڕە.
ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک ۆماری ئێرانیش رایگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ رۆژە ئیسرائیل ھێرش دەکاتە سەر غەززە و ئەوەی تائێستاش سەرکەوتوو بووە فەڵەستینە نەک ئیسرائیل.

بەپێی میدیاکانی تورکیاش، ئەردۆغان و رەئیسی لەبارەی دۆسیەکانی غەززە و پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و رەوشی ناوچەکە گفتوگۆیان کردووە و کردنەوەی ژمارەیەک دەروازەی سنوری نوێشیان تاوتوێکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێکی باڵای بازرگانی ئێران ھاوڕێیەتی رەئیسی دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسر لە وتارێکیدا لە بارەگای وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەو رەوشە ئاڵۆزەی لە دەریای سوور درووستبووە لە نێوان حوسییەکان و ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا کە لێکەوتەی شەڕی غەززەیە، کاریگەری خراپی لەسەر میسر دروستکردووە بەھۆی رێگری لە کەشتییە بازرگانییەکان.

وتیشی، دەروازەی رەفەح بەردەوامی کراوەتەوە و حکومەتی میسریش ھەموو کارئاسانییەک دەکات بۆئەوەی لە کەمترین ماوەدا ھاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنرێتە میسر، لەسەرەتای کردنەوەی دەروازەکەشەوە تائێستا ئەگەر ئیسرائیل کێشەی دروست نەکردبێت ھیچ کاروانێکی ھاوکاری ٢٤ سەعات لە ناو خاکی میسر نەماوەتەوە، بەڵام رێکارەکانی ئیسرائیل لە دەروازەی رەفەح بوونەتە رێگر لە بەردەم زوو گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ زیانلێکەوتووان و ئاوارەکانی کەرتی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...179180181182183...535