سەرۆکی مەکسیک رایگەیاند، بە مەرج ئەو کۆچەرانە وەردەگرنەوە کە ئەمریکا دیپۆرتیان دەکاتەوە.

کلۆدیا شەینباوم سەرۆکی مەکسیک لەبارەی ئەگەری ناردنی کۆچەران لە وڵاتانی دیکەوە بۆ مەکسیک رایگەیاند، ناهێڵن هیچ کەسێک لە دۆخێکی ناخۆشدا بمێنێتەوە لەسەر سنوورەکان و ئەو کۆچەرانە وەردەگرن کە لەلایەن ئەمریکاوە دیپۆرت دەکرێنەوە، بەڵام مەرجیان هەیە.

باسی لەوەشکرد، مەرجی سەرەکییان ئەوەیە کە مەکسیک نایەوێت ببێتە وڵاتێکی سێیەمی سەلامەت بۆ ئەو کۆچەرانە.

سەرۆکی مەکسیک وتیشی، "ئێمە هەڵوێست و گفتوگۆیەکی بەرپرسیارانەمان دەبێت، چونکە ئامانجمان ئەوەیە سەروەریمان بپارێزین و رێز لە مافی مەکسیکییەکانیش بگرین".

بەپێی دوایین ئامارەکان، لەماوەی نۆ رۆژی دەستبەکاربوونی دۆناڵد تڕەمپدا، چوار هەزار کۆچەر لە مەکسیکەوە چوونەتە ئەمریکا.