چین هەواڵگری ئەمریکا تۆمەتبار دەکات
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
چین وەڵامی ڕاپۆرتێکی هەواڵگری ئەمریکا دەداتەوە سەبارەت بە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا "کۆڤید 19" و لە وەڵامەکەیدا هەواڵگری ئەمریکا بە زانیاری پێدەری ناڕاست بە جیهان تۆمەتبار دەکات.
لە پاش ئەوەی هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی توێژینەوەوە دزەیکردووە و بڵاوبووەتەوە نەک لە ئاژەڵێکەوە، ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، "تیمی پسپۆڕی هاوبەشی چین و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە پشت بەستن بە سەردانە مەیدانییەکانیان، گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەگەری شتێکی وا زۆر کەمە.
وتیشی: پێویستە ئەمریکا واز لە بەسیاسیکردن و بەکارهێنانی پرسی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا بهێنێت و دەست لە تاوانبارکردنی وڵاتان هەڵبگرێت.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (سی ئای ئەی) ڕایگەیاند، ئەو تیۆرییەی کە ڤایرۆسەکە لە تاقیگەیەکی چینییەوە دزەی کردبێت "ئەگەری زیاترە" لەوەی کە لە ڕێگەی ئاژەڵەوە گوازرابێتەوە، ئەمەش بە تاوانبارکردنی چین لێکدرایەوە و ناڕەزایی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.