سوپای ئۆکراین رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ هێزەکانی روسیا لە مانگی شوباتی سالێ 2022 نزیکەی یەک ملیۆن سەربازی روسی کوژراون.

بەپێی راگەیەنراوێک کە لەلایەن ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین و ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی ئۆکراینیا "ئۆکرینفۆرم" بڵاویکردووەتەوە، "ژمارەی کوژراو و برینداری سەربازی روسیا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە مانگی شوباتی 2022وە بۆ نزیکەی 834 هەزار و 670 سەرباز بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش هەزار و 670 سەرباز لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا کوژراون و برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەرەتای جەنگەوە هێزەکانی ئۆکراین 9 هەزار و 886 تانکیان لەناوبردووە،  هاوکات 20 هەزار و 597 زرێپۆش و 22 هەزار و 395 سیستمی تۆپخانە تێکشکێنراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، 369 فڕۆکە و 331  کۆپتەری جەنگی و 23 هەزار و 456 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوبراون.