کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی هەوڵدەدات بەکارهێنەرانی وەتس ئەپ هاک بکات
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەتس ئەپ بڵاویکردەوە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی بەمەستی سیخوڕیکردن بەسەر بەکارهێنەرانییەوە هەوڵی هاککردنی داوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای وەتس ئەپەوە بڵاویکردەوە کۆمپانیای " پاراگۆن سۆڵۆوشن" بەمەبەستی سیخوڕی کردن بەسەر ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانییەوە هەوڵی هاککردنی داوە و لە لایەن تیمەکانیانەوە رێگری لێکراوە.
ئەو سەرچاوەیە بە رۆیتەرزی وتووە: ئەوان دەزگای جێبەجێکردنی یاسا و هاوبەشەکانیان ئاگادارکردووەتەوە سەبارەت بەو هاککردنەی کە کۆمپانیا ئیسرائیلییەکە ئەنجامیداوە و وەستاندویانە.
سەرچاوەکە سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانەی ئەو دەزگا ئیسرائیلییە هەوڵی هاککردنی داون، وتی: رۆژنامەنووسان و ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردووەتە ئامانج و ژمارەیان 90 بەکار هێنەر دەبێت، وتیشی؛ ئێمە بەکار هێنەرانمان دەپارێزین و وەتس ئەپ جێگەی متمانەی بەکار هێنەرانییەتی.