لێپرسراوێكی ئەمریكا دەڵێت هەڕەشەكانی ترەمپ بۆ سەر گروپە چەكدارەكانی عێراق جددین و  ئەگەری دەستوەردانی سەربازییش هەیە.

گابرێل سۆما ئەندامی ئەنجومەنی راوێژكارانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیونیدا رایگەیاند، ترەمپ لە هەوڵی كۆتاییهێنانە بە پێگە و دەسەڵاتی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەیەوێت كاریگەری ئێران بە تەواوی لە ناوچەكە نەهێڵێت.

وتیشی، هەڕەشەكانی ترەمپ لە گروپە چەكدارەكانی عیراق جدین و ئەگەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق نەتوانێت ئەو گروپە چەكدارانە رابگرێت، دوور نیە ترەمپ بڕیاربدات بۆ دەستوەردانی سەربازیی بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بەشێوەیەكی ریشەیی.

سەبارەت بە رەوشی سوریاش راوێژكارەكەی ترەمپ رایگەیاند، رەوشی سوریا سەختتر و ئاڵۆزترە و ئەو وڵاتە دابەش بووە، یەكخستنیشی ئەستەمە و حكومەتی نوێ توانای ئەو كارەی نییە، وتیشی، هیچ زانیارییەكیان لەسەر داهاتووی سوریا نییە.