فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا كوژرانی سەركردەیەكی داعش لە سوریا رادەگەیەنێت
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا كوژرانی سەركردەیەكی داعشی لە سوریا راگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ناسراو بە سێنتكۆم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانیدا محەمەد سەڵاح زوبەیر لێپرسراوی ئۆپراسیۆنی گروپی تیرۆریستی حوراسەت ئەلدینی سەر بە داعشیان لە باكوری رۆژئاوای سوریا كوشتووە.
دەشڵێت، ئەو ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی پابەندییەكانی ئەمریكا و هێزە هاوبەشەكانە بۆ لاوازكردنی توانای گروپە تیرۆریستییەكان و نەهێشتنی مەترسی لەسەر ئەمریكا و هاوبەشەكانی لە ناوچەكە.
مایكڵ كوریلا فەرماندەی فەرماندەیی سێنتكۆم رایگەیاند، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە كوشتن و دەستگیركردنی تیرۆریستان و بەرگری لە وڵاتەكەی دەكات و رێگە نادات ئەو تیرۆریستانە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بكەنە ئامانج.