سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا بڕیار لەبارەی چارەنووسی هێزەكانی وڵاتەكەی دەدات لە سوریا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك دەست لە كاروباری سوریا وەرنادەن و ئەو سەرلێشێواویەی لەوێ هەیە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و پێویستیان بەوە نییە ئەمریكا ببێتە بەشێك لە سوریا.

ترەمپ پرسیاری كشانەوەی لە سوریا لێكرا و وتی، نازانێت كێ ئەو قسەیەی كردووە، بەڵام لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا بڕیار لەسەر ئەو بابەتە دەدەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمریكا لە چەند مانگی رابردوودا 900 سەربازی تری بۆ سوریا نارد و لە ئێستاشدا دوو هەزار سەربازی ئەمریكا لە سوریا جێگیركراون بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەكانی داعش.