دۆناڵد تڕەمپ رایگەیاند، "بە روداوی پێکدادانی نێوان فڕۆکە نەفەرھەڵگرەکە و ھیلیکۆپتەرە سەربازییەکە لە واشنتۆن تووشی شۆک بووین".

دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، روداوەکە توشی شۆکی کردووە و لە نزیکەوە چاودێری پیشھاتەکانی دەکات، ھەروەھا نزا دەکات لە پێناو رزگارکردنی سەرجەم سەرنشین و ستافەکە.

دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" پرسیاری ئەوەی کردووە: "بۆچی تاوەری چاودێری بە ھیلیکۆپتەرەکە نەگوتووە چی بکات لەبری ئەوەی بپرسێت کە ئایا فڕۆکەکەی بینیوە یان نا؟".

جەختی لەوەش کردووەتەوە، دەتوانرا ڕێگریی لەو ڕووداوە بکرێت. دەشڵێت: دۆخەکە باش نییە.

پێشتر ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵیی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگر لە جۆری " Bombardier CRJ - 700" سەربە کۆمپانیای "American Airlines " بە 60 سەرنشین و چوار کەس لە سفاتی فڕۆکەکە، لە کاتی نزیکبوونەوەی لە ڕێرەوەی ژمارە ٣٣ لە فڕۆکەخانەی رۆناڵد ریگان لە نزیک واشنتۆن خۆی بە ھێلیکۆپتەرێکی سەربازییدا کێشاوە.