لەسەر فڕۆکەخانەی رۆناڵد رەیگن چی دەزانیت؟
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی رۆناڵد رەیگن؛ کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، تیایدا فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر و هێلیکۆپتەرێکی سەربازی خۆیان بەیەکدا کێشا، دەکەوێتە نزیک پایتەختی ئەمریکا و بەیەکێک لە کاراترین فڕۆکەخانەکان دادەنرێت، ئەمە چەند خاڵێکی گرنگە لەسەر ئەو فڕۆکەخانەیە کە ڕەنگە نەتبیستبێت:
1-ساڵی دروستکردنی: فڕۆکەخانەکە لە ساڵی 1941 بە ناوی فڕۆکەخانەی نیشتمانی واشنتۆن کرایەوە. دواتر لە ساڵی 1998ناوەکەیان گۆڕی بۆ "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی رۆناڵد رەیگن"وەک رێزێک بۆ چلەمین سەرۆکی ئەمریکا.
2-ریزبەندی: لە رووی هاتوچۆی سەرنشینەکانەوە، یەکێکە لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا، بە بەردەوامی لە ریزبەندی 30-40 قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکاندایە.
3-نزیکی لە پایتەخت: ئەم فڕۆکەخانەیە تەنها 8 کم لە واشنتۆنەوە دوورە، بە نزیکترین و گەورەترین فڕۆکەخانە دادەنرێت لە ناوەندی پایتەختەوە، ئەمەش وایکردووە بۆ بەرپرسانی حکومی و بازرگانان فڕۆکەخانەیەکی پەسەند بێت.
4- روداوی نەخوازراو: لە پێش ئەم ڕوداوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، رۆژی 13ـی کانوونی دووەمی 1982 فڕۆکەیەکی جۆری بوئینگ 737-222 بەهۆی سەختی کەشوهەواوە کەوتە خوارەوە و لەو روداوەشدا 78کەس بونە گیانیان لەدەستدا.
تا ئێستاش هۆکاری سەرەکی روداوەکە دیار نییە و دەزگا ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش بە گومانەوە لە روداوەکەی روانیوە.