جیهان

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ھێرشەکانی تورکیا لە ھێرشەکانیدا شوێنە مەدەنییەکان و ژێرخانی ئابووری رۆژئاوای کوردستانی بە ئامانج گرتووە و بەو ھەنگاوەش سیاسەتی کۆمەڵکوژی پەیڕەوکردووە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کارانەی تورکیا سەقامگیری دەشێوێنێ و مەترسی لەسەر سنورەکان زیاد دەکات.

کۆبانێ داوای لە تورکیاش کرد، تیشک بخاتەسەر کاروباری ناوخۆیی خۆی و لە سنوری خۆی ئەو بابەتانە چارەسەر بکات و پابەندبێت بە مافەکان و سەلامەتی گەلی رۆژئاوای کوردستان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فرانچێسکا ئەلبنیز نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فەڵەستین ڕایگەیاند، کۆمەڵکوژی منداڵان لە غەززە لەلایەن بەکرێگیراوە بیانیەکانەوە ئەنجامدەدرێت، بەڵام ھیچ کەسێک ئەو بەکرێگیراوانە بە تیرۆر لەقەڵەم نادات.

بەپێی دوایین ئامار لە ھەشتاھەمین رۆژی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوانی مەدەنی بۆ زیاتر لە ٢٠ ھەزار و ٦٧٤ کەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٥٥ ھەزار کەس.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە چین کردووە و لە پەکینی پایتەختدا پلەکانی گەرما بۆ ماوەی نۆ رۆژە دابەزیوە بۆ ١٠ پلەی ژێر سفری سیلیزی، کۆتاجار لە ساڵی ١٩٥١ ئەو پلەیە تۆمارکراوە.

دەزگای کەشناسی چین رایگەیاند، دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و بەفربارینی زۆر، ئاستەنگی بۆ دابینکردنی وزە دروستکردووە و ئامێرەکانی گەرمکردنی ئاو لەکارکەوتوون. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەشرەف قودرا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل ھێرشیکردۆتە سەر کەمپی پەنابەرانی مەغازی لە غەززە و دوو ماڵ لە خان یونس، بەھۆیەوە ٩٣ کەس کوژران و بەدەیان کەسی تریش برینداربوون کە زۆرینەیان ژن و منداڵین.

ھاوکات، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی سەربازەکانی لە شەڕی غەززە بۆ ١٥٦ سەرباز بەرزبووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوو سەرباز لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون بەمەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی گەیشتۆتە ٤٨٩ سەرباز، دەشڵێت تێچوی شەڕی غەززە گەیشتۆتە زیاتر لە ١٨ ملیار دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بایدن لەناو ریزبەندی شکستخواردووترین سیاسەتمەدارانی ئەمساڵ لە ئەمریکا دانراوە، کە فەرماندەی باڵای ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکایە و روبەڕووی لێکۆڵینەوە بووەتەوە بۆ گۆشەگیرکردنی، ھەروەھا ئاستی جەماوەریشی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. 

بەپێی فۆکس نیوز، شکستی بایدن تەنھا پەیوەندی بە تەمەنییەوە نییە کە ٨١ ساڵە، بەڵکو پەیوەندی بە پرسی گەندەڵییەوە ھەیە ئەو کاتەی جێگری سەرۆک بووە، پشتیوانییەکانیشی بۆ ئیسرائیل لە جەنگی دژ بە حەماس لە غەززە، بووتە جێی پرسیار و گومان. 

فۆکس نیوز بەدووریشی زانیوە جارێکی تر بایدن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا ھەڵببژێرێتەوە. 

ھەر لە لیستەکەی فۆکس نیوزدا، کیڤن مکارسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ھەیە کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ دوورخرایەوە، لەگەڵ جۆرج سانتوس کە ئەندامی کۆنگرێسە لە کۆمارییەکان و تۆمەتبارە بە فێڵکردن، حاکمی ڤێریجیناش لە لیستەکەدایە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخستنەکانی گەنجانی دەم پارتی لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان بە دروشمی "ژیانەوەیەکی گەنجانە" یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست، بەڵام ھێزی ئەمنی تورکیا ھەڵیانکوتایە سەر کۆنگرەکە و ئۆپراسیۆنێکیان لە دژیان ئەنجامدا و ٥٧ کەس دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ بەشی پۆلیس لە ئامەد. 

یەڵماز تونج وەزیری دادی تورکیا لەسەر ھەڵمەتی دەستگیرکردنەکە رایگەیاند، ئەوانەی دەستگیرکراون بانگەشەیان بۆ پەکەکە کردووە، بۆیە لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە دەستگیرکراون.

لەکۆنگرەی رێکخستنەکانی گەنجانی دەم پارتی لە ئامەد تونجەر باکرھان ھاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی رایگەیاند، دەم پارتی ئامادەیە لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار و حکومەتی تورکیا گفتوگۆ بکات بۆ چارەسەری پرسی کورد، بەڵام ھێشتا دڵنیا نین کە تورکیا پێشوازی لە ھەنگاوێکی لەو شێوەیە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فرانس پریس لە زاری وتەبێژی پۆلیسی ئیندونیزیا رایگەیاند، نزیکەی ٥:٣٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئیندۆنیسیا تەقینەویەک لە کارگەیەکی بەرھەمھێنانی ئاسن لە رۆژھەلڕتی ئەو ولڕتە روویداو بە ھۆیەوە ١٢ کەس گیانیان لە دەستداو ٣٩ کەسی تریش برینداربوون کە ژمارەیەکیان برینەکانیان سەختە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کوژراوەکان حەوتیان کرێکاری ئیندۆنیزین و پێنج کەسەکەی تریشیان بیانین، وتیشی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوەو لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنەوەی تەقیینەوەکە دەستیپێکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و رایگەیاند، پەیوەندییەکی درێژ و تایبەتی لەگەڵ بنیامین ناتانیاھۆ ئەنجامداوە، بەڵام داوای لێنەکردووە ئاگربەست رابگەیەنێت.

کۆشکی سپیی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی بایدن و ناتانیاھۆ، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ھەردوو سەرۆک باسیان ھەڵمەتە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و ئامانج و قۆناغەکانی کردووە و بایدن جەختی کردووەتەوە لە پێویستی پاراستنی مەدەنییەکان لە غەززە، ھەروەھا جەختیان لە گرنگیی ئازادکردنی بارمتەکان لە دەستی حەماس کردووەتەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، کەشتی تێکشکێنەری ئەمریکی "لابون" بەرپەرچی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوی داوەتەوە، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە یەمەن ھەڵدرابوون بە ئاڕاستەی کەشتییەکە. 

راشیگەیاند، شەوی رابردوو، کەشتییەکی نەوتھەڵگری گابۆن کە ئاڵای ھندستانی لەسەر بووە، درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی پێدا تەقیوەتەوە، بەڵام بێ زیان بووە. 

ھەروەھا کەشتییەکی دیکە کە ئاڵای نەرویژی لەسەر بووە پێی راگەیاندوون کە روبەڕووی ھێرشی درۆن بوونەتەوە و رزگاریان بووە.

سێنتکۆم راشیگەیاند، لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە، ئەوە پانزەدەیەمین جارە کە ئەو ھێرشانە دەکرێتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لەلایەن حوسییەکانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کامیرۆن کە ئەم ھەفتەیە سەردانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی کرد و لەگەڵ ھاوتا میسرییەکەی جەنگی ئیسرائیل و غەززەی تاوتوێکرد رایگەیاند، تاران ھاوکاری پێشکەشی بریکارەکانی دەکات لە ناوچەکە و لەڕێی حزبوڵا و حوسییەکان و گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە ھێرش دەکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و بەوەش کاریگەری خراپی لەسەر ناوچەکە و جیھان ھەیە. 

وتیشی، دەبێت پەیامێکی روون بگەیەندرێتە ئێران و تێبگات لەوەی لێبوردە نابن بەرامبەری و لەندەن و ھاوپەیمانەکانی رێکارەکانیان دژ بە تاران توند دەکەنەوە. 

ئەو ھۆشداییەی کامیرۆن دوای لێدوانێکی بەرپرسانی ئەمریکی دێت کە ئێرانیان تۆمەتبارکردبوو بە دەستوەردان لە ھێرشکردنە سەر کەشتییەکانی دەریای سور، لەڕێی دابینکردنی مووشەک و درۆن و زانیاری ھەواڵگیری بە حوسییەکان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، شەوی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان سێ سەربازیان لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کوژراوە و چوار سەربازی تریش برینداربوون.

بەپێی راگەیەنراوەکەش بەیانی ئەمڕۆ لە چوار سەربازە بریندارەکە سێ سەربازی تریان گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی کوژراوەکان گەیشتوەتە شەش سەرباز، سەربازە بریندارەکەش لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لە ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووەو لەو ماوەیەشدا کوژرانی ١٢١ سەرباز و گیانلەدەستدانی  ٨٤١ گەریلای راگەیاندوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بەس نییە و پێویستیان بە ھاوکاری زیاترە بەو پێیەی ئیسرائیل کارەساتی مرۆیی لە غەززە خوڵقاندووە.

دەشڵێت، ئەمریکا لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا ھەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی رێگری لە بڕیارێکی لەو شێوەیە بکرێت و ئەمریکاش بەپێچەوانەی خواستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتوەکان کاردەکات کە دەیانەوێت کار بۆ راگرتنی شەڕ بکەن.

ئێوارەی رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە رەزامەندی ١٣ ئەندامی لە کۆی ١٥ ئەندام پرۆژەیەکی بۆ زیادکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە پەسەند کرد و داوایکرد ھەنگاوی بەپەلە بنرێت بۆ گەرەنتیکردنی گەیشتنی ھاوکاریی مرۆیی بە شێوەیەکی سەلامەت و بەبێ گرفت بۆ کەرتی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو سەربازی دیکەیان بەھۆی موشەکێکەوە کوژراون لەکاتی ئەنجامدانی پرۆسەیەکدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ٧ی تشرینی دووەمەوە تا ئێستا ٤٧٢ سەربازی ئیسرائیل کوژراون و ھەزار و ٩٥٢ی تریش برینداربوون و تەنھا لە کەرتی غەززەش ١٤٠ سەربازیان کوژراون و ٧٨٤یان برینداربوون.

کۆڕبەندی خێزانە بێسەروشوێنەکانی ئیسرائیلیش رایگەیاند، گادی ھاگای تەمەن ٧٣ ساڵ، کە ھاوڵاتیەکی ئیسرائیلییە و خاوەنی رەگەزنامەی ئەمەریکییە و یەکێک بووە لە بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە، رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە گیانی لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەدریان واتسن وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو لە پشت ھێرشەکانی سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سورەوەیە و زانیارییە ھەواڵگرییەکانیش وادەریدەخەن کە ئێران لەرووی سەربازیی و داراییەوە یارمەتی حوسییەکان دەدات و راھێنانیان پێدەکات بۆ ھێرشکردنەسەر کەشتییەکان.

دەشڵێت، ئەو کارەی حوسییەکان بە ھاوکاری درێژخایەنی دارایی ئێران ئەنجام دەدرێت و ھانیان دەدات سەقامگیری ناوچەکە تێکبدەن و بەبێ ئێرانیش حوسییەکان گرفتییان بۆ دروست دەبێت لە ھێرشکردنەسەر کەشتییەکان.

ئەدریان واتسن وتیشی، ئەمریکا ھاوپەیمانییەک دروست دەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریاکان لە ناوچەکەدا و بۆئەو مەبەستەش گفتوگۆکان بەردەوامن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەمید حسێنی ئەندامی ژووری بازرگانی ھاوبەشی ئێران - عێراق رایگەیاندووە، ھەناردەی بەرھەمی ئێرانی بۆ عێراق لە ھەشت مانگی ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٣٥٪ زیادیکردووە، بەپێی ئامارێکیش لە ماوەی نێوان ٢١ی ئادار تا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە بەھای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار کاڵا و پێداویستی لە ئێرانەوە ھەناردەی عێراق کراوە.

راشیگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی ئێرانی کە دەکاتە ٢٠ی ئاداری ساڵی داھاتوو، بڕی ھەناردەی ئێران بۆ عێراق بگاتە، ١٢ ملیار دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەحمود بەسەل وتەبێژی بەرگری شارستانی لە غەززە ئاشکرایکردووە، رۆژی ھەینی خوێناویترین رۆژ بووە بۆ کەرتی غەززە، بەجۆرێک ١٦ سەرۆک خێزانی مەغریبی کوژران.

وتیشی، یەکێک لە سەرۆک خێزانەکان کە کوژراون، عیسام مەغریبی کارمەندی دێرینی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە لەگەڵ ھاوسەرەکەی و پێنج منداڵی.

شەڕی حەماس و ئیسرائیل پێینایە ٧٨مین رۆژەوە، بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ ھەزار فەڵەستینی کوژراون و ٥٣ ھەزاری تریش بریندار بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...172173174175176...514