ناتانیاهۆ: ئیسرائیل لە هەر کاتێکدا بێت ئامادەیە شەڕ لە کەرتی غەززە دەستپێبکاتەوە
محەمەد رزگار
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە هەر کاتێکدا بێت ئێمە ئامادەین شەڕی چڕوپڕ لە کەرتی غەززە دەستپێبکەینەوە.
ناتانیاهۆ ئەمڕۆ لە مەراسیمی دەرچوونی ئەفسەرانی سوپای وڵاتەکەی رایگەیاند؛ لە غەززە زۆربەی هێزە رێکخراوەکانی حەماسمان لەناوبردووە، بەڵام گومانی تێدا نییە کە بەتەواوی ئامانجەکانی شەڕەکە دەگەین، جا چی لە رێگەی دانوستانەوە بێت یاخود بە رێگەی دیکە.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، تەلئەبیب رێگە نادات هێزەکانی حکومەتی نوێی دیمەشق لە باشوری سوریا جێگیر ببن.