پنتاگۆن 5 هەزار و 400 فەرمانبەر لە كارەكانیان دووردەخاتەوە
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە هەفتەی داهاتوەوە نزیكەی پێنج هەزار و 400 فەرمانبەر لە كارەكانیان دوردەخاتەوە وەك بەشێك لە هەوڵە سەرەتاییەكان بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەری حكومی.
دارێن سێڵنیك لێپرسراوی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە بتوانن كاراتربن و پێشبینیش دەكەن لە هەفتەی داهاتووەوە نزیكەی پێنج هەزار و 400 فەرمانبەری تاقیكاریی لە كارەكانیان دوربخەنەوە وەك بەشێك لە هەوڵە سەرەتاییەكان بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی حكومەت.
سەرۆكی ئەمریكاش ئیلۆن مەسكی راسپاردوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجییە گشتییەكان، یەكەم هەنگاویش كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی حكومی و هەڵوەشاندنەوەی ئەو پڕۆگرامانەی كە هانی بەشداریكردنی ژنان و كەمینەكان دەدەن دەگرێتەوە.