پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و تۆمەتباریش هەڵهات.

پۆلیسی بەرلین ئەمشەوهەینی لە پۆستێکدا لە ئێکس بڵاویکردەوە، بەچەقۆ هێرش کراوەتە سەر پیاوێک و بە برینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.

سەبارەت بە چارەنووسی تۆمەتبارەکە دەڵێ: تۆمەتبارەکە هەڵهاتووە و لە ئێستادا بە دوایدا دەگەڕێین.