داواکاری گشتی فەرەنسا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس قسەی کردووە و رایگەیاندووە کە لە پەراوێزی خۆپیشاندانێکدا لە رۆژهەڵاتی فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک هاووڵاتیی و پۆلیس و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنج پۆلیسیش بریندارن.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە، گومان دەکرێت ئەو هێرشە لەلایەن پیاوێکی تەمەن 37 ساڵەوە ئەنجامدرابێت، کە لە لیستی "تیرۆردا"بێت.

داواکاری گشتی، نیکۆلاس هایتز، ڕوونیکردەوە سێ ئەفسەری دیکەی پۆلیسی شارەوانی برینداربوون، بەڵام برینەکانیان سەخت نییە. 

پەیوەست بە روداوەکەوە ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند: روداوەکە هێرشێکی تیرۆرستیە.