دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، روسیا لە پێگەیەكی بەهێزدایە لە دانوستانەكانی كۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆكراین، ئاماژەی بەوەشكرد، پێی وایە روسەكان دەیانەوێت شەڕەكە كۆتایی پێبێت، چونكە دەستیان بەسەر خاكێكی زۆری ئۆكرایندا گرتووە، بۆیە لە پێگەیەكی بەهێزدان.

لێدوانەكەی سەرۆكی ئەمریكا دوای ئەوەهات كە پێشتر ترەمپ زێلینسكی بە دیكتاتۆر تۆمار كرد و داوای لێكرد هەڵبژاردن لە وڵاتەكەی ئەنجام بدات، لەبەرامبەریشدا سەرۆكی ئۆكراین ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردەوە و وتی؛ "سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن روسیاوە هەڵخەڵەتێندراوە و لەناو زانیاری ناڕاستی روسیادا دەژی"

ماوەی سەرۆكایەتی ئۆكراین لە مانگی ئایاری 2024 كۆتایی هات، بەڵام كیێڤ بەهۆی شەڕ و یاسای سەربازییەوە هەڵبژاردنی ئەنجام نەداوە، ئەمە جگە لەوەی ملیۆنان ئۆكراینی وڵاتەكەیان بەجێهێشتووە، هەروەها لە 20%ی خاكەكەیان لەلایەن روسیاوە كۆنترۆڵكراوە.

ناوهێنانی زیلینسکی بە "دیکتاتۆر" لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، کاردانەوەی لێکەوتەوە و رۆژنامە
 نێودەوڵەتییەکان باس لەوە دەکەن، "ترەمپ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا دەکات بە قوربانی و هەموو شتێک بە پارە دەپێوێت".