پاپای ڤاتیکان دۆخی تەندروستی خراپتر بووە
رەوەز
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥
پاپای ڤاتیکان کە ماوەی هەفتەیەکە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیەوە لە نەخۆشخانەیە، لە ئێستادا رەوشی تەندروستی خراپتر بووە و لە 'دۆخێکی سەختدایە'، ڤاتیکان دەڵێت - خوێنی تێکراوە.
پاپا تەمەنی 88 ساڵە، هۆکاری خەواندنەکەی لە نەخۆشخانە دەگەڕێتەوە بۆ هەوکردنی سییەکانی و لە 2013ەوە تا ئێستا ئەمە دەبێتە هەشتەم جار کە بەو هۆکارە لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێت.
لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا ئەمە چوارەم جارە کە پاپا فرانسیس لە نەخۆشخانە خەوێندراوە. کێشە جەستەییەکانی، لەوانە ئازارێکی زۆر لە شان و ئەژنۆیدا کە ناچاری کردووە کورسی ویلچەر بەکاربهێنێت، چەندین نەشتەرگەری و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، نیگەرانییەکانی لەسەر توانای بەردەوامبوونی لە چالاکییەکانی دروستکردووە.
بە گوێرەی ڤاتیکان، دوایـین پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە کە پاپا فرانسیس تووشی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان یان نەخۆشی سیەسۆ pneumonia بووە کە جۆرە هەوکردنێـکی سیـیەکانە و بەهۆی حاڵەتەکانی وەک هەوکردنی بۆرییەکانی، تەنگەنەفەسی بۆ دروستبووە.