ئیسرائیل و حەماس ئەمڕۆ حەوتەمین ئاڵوگۆڕی بارمتە و گیراوانی فەلەستینی ئەنجام دەدەن.

بزوتنەوەی حەماس ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکات، رادەستی خاچی سووری دەکرێنەوە.

یانەی زیندانیانی فەلەستینی رایگەیاند؛ ئیسرائیل لە بەرانبەردا 602 دەستبەسەرکراوی فەلەستینی ئازاد دەکات، کە 50 کەسیان سزای زیندانی هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێنراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بارمتەکان رادەستی خاچی سووری دەکرێنەوە، کەپێکهاتوون لە ئیلیا کۆهین، تال شوهام، ئۆمەر شێم تۆڤ و ئۆمەر وینکێرت، کە لە کاتی هێرشی حەماسدا رفێندرابوون، هەروەها هیشام ئەلسەید و ئاڤێرا مێنگستۆ کە هەردووکیان نزیکەی 10 ساڵە بارمتەن.

لە قۆناغی یەكەمدا 33 بارمتەی ئیسرائیلی لە بەرانبەر هەزار و 900 بەندكراوی فەلەستینی ئازاد كراون، بڕیاریشە لە قۆناغی دووەمی ئاگربەستەكەدا 33 بارمتەی دیكەی ئیسرائیلی ئازاد بكرێن.
لە كۆی 251 بارمتەی ئیسرائیلی، تا ئێستا 35 بارمتەیان كوژراون، قۆناغی یەكەمی ئاگربەستی غەززەش لە سەرەتای مانگی داهاتوو كۆتایی دێت، دانوستانەكانیش بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەم بەردەوامە.