جیهان

وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویکردەوە، سستمی بەرگری ئاسمانی روسیا ٢٥ درۆنی ئۆکراینیان تێکشاندووە کە یەکێک لەو درۆنانەی لەناوبراوە لە ناوچەی رامنسکی روسیا بووە و لە رێگەدا بووە بەرەو مۆسکۆی پایتەخت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە گلێب نیکیتین حاکمی ناوچەی نیژنی نۆڤگۆرۆدی ڕوسیا  رایگەیاندبوو،  یەکەیەکی پاڵاوتنی نەوت لە شارۆچکەی کیستۆڤۆ بەھۆی ھێرشی درۆنەوە ئاگریگرتووە، ناوچەی پیشەسازی کۆستۆڤۆش کە دامەزراوەیەکی سوتەمەنی و وزەیە، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، ھاووڵاتییەک بەناوی زانیار فەتاحی تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی  دادگای تاوانەکانی دووی ئەو شارەوە سزای ١٨ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە

ئەو ھاووڵاتییە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە چالاکی راگەیەندراو دژ بە حکومەت و ھاندانی خەڵک بەمەبەستی تێکدانی ئاسایش تۆمەتبارکرابوو.

ھەروەھا پێشتر، بەھۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەرکراوە و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە لەژێر لێپرسینەوە دانراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھەسەدە لە پەیامێکدا بۆ ساڵیادی راپەڕینەکەی قامیشلۆ لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٤دا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ١٢ی ئاداردا گەلی کورد پاڵەوانانە راپەڕی و ستەم و سەرکوتکاری رەتکردەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەو یادەدا داوای بەھێزکردنی یەکێتی نیشتیمانی دەکات و ھەسەدەش چاودێری ئەو پرسە دەکات کە بەھۆیەوە دەیان کەس بوونەتە قوربانی.

لای خۆیەوە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، لەم یادەدا جەخت لە چارەسەری سیاسی بۆ دۆخی سوریا دەکاتەوە کە بنەماکەی یەکێتی سورییەکان و چارەسەری دیموکراسیانە بێت، ھەر رێکارێکیش رەتدەکاتەوە کە پێچەوانەی ئەو بنەمایانە بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی خۆسەری بەگوێرەی یاسای مۆڵەتی حزبەکان ژمارە ٦ـی ساڵی ٢٠١٨، مۆڵەتی بە ٤٠ حزب سیاسی داوە و ٢٥ حزبی دیکەش ھەن کە تائێستا مۆڵەتیان وەرنەگرتووە.

فەرمانگەی کاروباری حزبەکان لە ئیدارەی خۆسەریش دەڵێت، ھەر حزبێک ئەگەر تا ١ـی نیسان مۆڵەتی نەبێت و چالاکی سیاسی ئەنجام بدات، رێکاری یاسایی دژی دەگیرێتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گۆڤاری "پۆلیتیکۆ"ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، نیگەرانە لە پلانەکەی ئیسرائیل بۆ ھێرشکردنە سەر ناوچەی رەفەحی غەززە و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت، ھاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل مەرجداربکات بە کشانەوەی ئەو وڵاتە لەو ھێرشە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بایدن زیادبوونی قوربانییە مەدەنییەکانی غەززە بە ھێڵی سوور ناودەبات و  پێیوایە، ئەمریکا دەتوانێت بە ھاوکارییە سەربازییەکانی فشار بۆ سەر ئیسرائیل دروستبکات، لە ھێرشکردنە سەر رەفەح پاشگەزببێتەوە.


ھاوکات، ئۆلیڤیا داڵتۆن، جێگری سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا مەرجدارکردنی ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل بە رێگەیەکی کاریگەر دەبینێت بۆ پاراستنی رەفەح لە ھێرشی ئیسرائیل و جگەلەوەش چەندین رێگەی دیپلۆماسی بۆ ئەو مەبەستە تاقیکردووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئیسرائیل بە نیازە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی فراوان بۆ سەر ناوچەی رەفەحی غەززە دەستپێبکات، کە زیاتر لە ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار ئاوارەی شەڕی غەززەی تیادا نیشتەجێیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی"موعین سەلاوەرزیزادە" تەمەن ٥٨ ساڵ خەڵکی شاری ئاودانان، دوای ٣٢ ساڵ مانەوەی لە زیندان، و"مەنسوور مەنسووری"خەڵکی شاری سەراوڵە لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێکرا.

راشیگەیاندوە، ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی رابردوو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا سزای سێدارەی ١٥١ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئیلام جێبەجێکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە راگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا بەردەوامە بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، حەوت کۆمەڵکوژی دیکە دژ بە فەڵەستینییەکان لە غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و لەئاکامدا، ٦٧ کەس کوژراون و ١٠٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

راشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تائێستا لە غەززە کوژراون بۆ ٣١ ھەزار و ١٢٢ کەس و بەرزبووەتەوە، ھەروەھا ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٢ ھەزار و ٧٦٠ کەس.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەڵکردنی ئاڵای سوید لە بارەگای ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" لە برۆکسل لە کاتێکدایە کە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەو وڵاتە بە رەسمی بووە ئەندامی ناتۆ و ئولڤ کریسترسون سەرۆکی حکومەتی سوید بەڵگەنامە رەسمییەکانی دایە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن. 

ینس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ دەڵێت، بە ئەندامبوونی سوید رۆژێکی مێژووییە و لە ئێستادا ئەو وڵاتە شوێنی راستی خۆی لەناو ناتۆ دەگرێت. 

بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دوای دوو ساڵ لە دانوستان و دوو سەدە لە بێلایەنی سەربازی دێت، ھەروەھا وەرچەرخانێکی گەورەیە بۆ ئەو وڵاتە کە تا ساڵی ٢٠٢٢ خۆی لاداوە لە توڕەکردنی روسیای دراوسێی، ئەگەرچی بەشداربووە لە ھێزەکانی ئاشتی پارێز، بەڵام لە ساڵی ١٨١٤ەوە لە دوای جەنگی نەرویژ بەشداری ھیچ جەنگێکی نەکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، سەردانەکەی ماکرۆن بۆ ئۆکراین کە بڕیاربوو ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، دواخراوە بۆ چەند ھەفتەی داھاتوو، ئەوەش سێیەمین جارە لە مانگی شوباتی رابردووەوە کە ئەو سەردانە دوابخرێت.

لە سەردانی یەکەمدا، ماکرۆن رایگەیاندبوو کە مانگی شوبات دەچێتە ئۆکراین و رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ئیمزا دەکات، بەڵام سەردانەکە دواخرا و زیلینسکی ھاتە پاریس و لەوێ رێککەوتنەکەیان کرد. دواتر سەردانەکە دوو جاری دیکە دواخرایەوە. 

لە ناوەڕاستی مانگی شوباتیشدا، دیمیتری مدڤیدیڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا رایگەیاندبوو، ماکرۆن ترسی تیرۆرکردنی ھەیە، بۆیە سەردانەکانی بۆ کیێڤ دوادەخات. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسماعیل ھەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆکاندا بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل بۆ راگرتنی شەڕ و ئاڵوگۆڕکردنی دیل و بارمتەکان، بزوتنەوەی حەماس بەھەموو شێوەیەک نەمی نواندووە و ئامادە بووە بۆ رازی بوون بە ھەر دەستپێشخەرییەک بە مەبەستی ئاگربەست بەو مەرجەی گرەنتی نێودەوڵەتی لەگەڵ بووبێت، بەڵام ئیسرائیل تەنھا دەیەوێت مەرج و داواکارییەکانی بسەپێنێت و ھەموو دەستپێشخەرییەکی تریش رەتدەکاتەوە، وڵاتانی نێوەندگیریش شایەتحاڵی ئەو راستییەن.

لەلایەکی تریشەوە ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا داوای لە ئیسرائیل و حەماس کردووە بە ھەر رێگەیەک بێت لە مانگی رەمەزاندا شەڕ رابگرن بۆئەوەی ببێتە سەرەتایەک بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی زیاتر بە زیانلێکەوتووان و ئاوارەکانی ئەو ناوچانەی شەڕیان تێدایە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن بەبۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانەوە لە پەیامێکدا وتی، فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە دووچاری نەھامەتی زۆر بوون و زۆرینەی ئەوانەی کوژراون مەدەنین و ھەزاران منداڵیان لەنێودایە و نزیکەی دوو ملیۆن فەڵەستینیش بەھۆی جەنگەوە ئاوارەبوون، پێویستییەکی زۆریشیان بە ئاو و خۆراک و دەرمان و شوێنی مانەوە ھەیە. 

بایدن وتیشی، ئەمریکا لە سەرکردایەتی ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ غەززە لەڕێی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی بەردەوام دەبێت. ھەروەھا بێ وەستان کار دەکات بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لانی کەم بۆ ماوەی شەش ھەفتە، جەختیشی کردەوە لە گرنگی گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەت، چونکە تاکەڕێگەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتی ھەمیشەیی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا ژمارەی قوربانیانی فەڵەستینی لە ١٥٦مین ڕۆژی کۆمەڵکوژییەکان بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە میانەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٨٢ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە و بەو پێیە ژمارەی کوژراوان بۆ ٣٠ ھەزار و ٩٦٠ کەس بەرزبووەتەوە، ھەر لەو ماوەیەدا ١٢٢ کەسیش بریندار بوون و بەوەش ژمارەی بریندارانیش گەیشتە ٧٢ ھەزار و ٥٢٤ کەس.

وەزارەتی تەندروستی لە ئامارەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە تائێستا لەسەدا ٧٢ی کۆی قوربانیانی ھێرشەکان، ژن و منداڵان بوون و ھەوڵی تیمەکانیشیان بۆ دەرھێنانی ئەو کەسانەی کە بە ھۆی بۆردومانەکانەوە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی ڕووخاوەوە، بەردەوامە.ڕاشیگەیاندووە، تەرمێکی زۆر لە کەنار شەقامەکان و ژێر داروپەردووی بیناکاندا ماونەتەوە بەڵام بە ھۆی بەردەوامی ھێرشەکان، کۆکردنەوەیان ئەستەمە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ لە وتارێکیدا بۆ لایەنگرەکانی رایگەیاند، بۆیە پوتن باسی چەکی ئەتۆمی دەکات، چونکە دەزانێت کە سەرۆکی ئەمریکا لاوازە و بە ھەلێک قۆستوویەتیەوە بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی.

ترەمپ  دووپاتیشیکردووەتەوە، ئەگەر خۆی سەرۆک بوایە ئەمریکییەکان لە ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتردا دەژیان.

پێشتر ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاندبوو، مۆسکۆ ئامادەیە کار لەگەڵ ھەر سەرۆکێکدا بکات کە گەلی ئەمریکا ھەڵیدەبژێرێت، بەڵام پێیانوایە کە بایدن باشترە، چونکە شارەزایی زیاترە و سیاسیەکی دێرینە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كەشتی "ژەنەراڵ فرانك ئێس بیسۆن"ی سەر بە سوپای ئەمریكا، سەربازگەی "لانجلی یوستیس"ی بەجێهیشتووە و لەرێگەیدایە بۆ رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە غەززە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كەشتیەكە دوای كەمتر لە 36 سەعات لە لێدوانەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە دامەزراندنی بەندەرێك لە كەناراوەكانی غەززە و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی لەڕێی دەریاوە بەرێكەوتووە. 

ئەو كشتییە جگە لە هاوكارییە مرۆییەكان، چەندین كەرەستەی دیكەی هەڵگرتووە بۆ دروستكردنی بەندەرێكی كاتیی بە ئامانجی  بەردەوامییدان بە گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە غەززە لەڕێی دەریاوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە واشنتۆن کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوی ھاوبەشی کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکراوە، واشنتۆن و ئەنقەرە پابەندبن بە چارەسەری سیاسی بۆ دۆخی سوریا بەگوێرەی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەروەھا ھەماھەنگیش دەبن لە شەڕی دژی داعش و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ھەردوو وڵات لە بوارەکانی کاری لەپێشینەی ھەرێمی، شەڕی تیرۆر، بەرگری ھاوبەش، گەشەی ئابوری و بازرگانی و وزە پابەندن بە زیاتر برەودان بە پەیوەندییەکانیان.

دوای کۆبوونەوەکەشی لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکەی، ھاکان فیدان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەنقەرە باوەڕی وایە دەبێت لە زووترین کاتدا ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەسەدە رابگرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ناتانیاھۆ مافی خۆیەتی بەرگری لە ئیسرائیل بکات و روبەڕوی حەماس ببێتەوە، بەڵام پێویستە زیاتر وریا بێت سەبارەت بەو کەسانەی کە بەھۆی ئەو رێوشوێنانەی کە گرتویەتیەبەر گیانیان لەدەستداوە و بە بۆچونی ئەو ئەو شێوازە زیانی زیاتر بە ئیسرائیل دەگەیەنێت.

دەشڵێت، ھێرشی بەرفراوان بۆ سەر رەفەح ھێڵی سورە، بەڵام ھەرگیز ئیسرائیل بەجێناھێڵێت و بەرگریکردن لە ئیسرائیل ھێشتا زۆر گرنگە و ھیچ ھێڵێکی سور بۆ پێدانی چەک بە ئیسرائیل نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوکاری سەربازی ئەمریکا بۆ بەھێزکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانگی بۆ رێگریکردن لە موشەکەکان گرنگە. وتیشی، ئایا گونجاوە و پەسەندکراوە کە ٣٠ ھەزار ھاووڵاتی فەڵەستینی بکوژرێن، ئەمە ھێڵی سورە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...155156157158159...535