وەزیری بەرگری سوریا رایگەیاند، كشانەوەی سوپای وڵاتەكەی لە شاری حەما كشانەوەیەكی كاتی و تاكتیكی بووە و خۆیان بۆ شەڕێكی قورس لەگەڵ گروپە چەكدارەكان ئامادە دەكەن.


عەلی مەحمود عەباس وەزیری بەرگری سوریا رایگەیاند، كشانەوەی هێزەكانی سوریا لە شاری حەما تەنیا پلانێك بووە و بەكاتی كشاونەتەوە‌ ئەویش بۆ رێكخستنەوە و كۆكردنەوەی هێزەكانیان و یەكگرتووییان بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی بەهێز بجەنگن لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییان.


وتیشی، لە دەوروبەری شاری حەما هێزەكانیان بڵاوكردووەتەوە بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و سوپا ئامادەیە بەرگری لە خاك و سەروەری و سەقامگیری تەواوی وڵات بكات لەگەڵ گروپە چەكدارەكان، بۆیە دۆخی هێزەكانیان زۆرباشە و لە چوارچێوەی پلانێكی تۆكمەدا روبەروی گروپە چەكدارەكان دەبنەوە.