محەمەد جۆلانی بۆ سودانی: ئێمە نابینە هەڕەشە بۆ سەر عێراق
ئاکام
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆكی دەستەی تەحریری شام داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات رێگە بە ئەندامانی حەشدی شەعبی نەدات سنورەكانی سوریا ببەزێنن.
ئەبو محەمەد جۆلانی سەرۆكی دەستەی تەحریری شام لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەڵێت، ئەوان نابنە هەڕەشە بۆ سەر عێراق، بەڵكو شەڕی ئەوان بۆ رووخاندنی حكومەتەكەی بەشار ئەسەدە و لە دوای رووخاندنی و دروستكردنی سوریای نوێ، دەیانەوێت پەیوەندییان لەگەڵ عێراقدا هەبێت، بۆیە پێویست ناكات، هیچ هێزێكی دەرەوەی سوریا دەستبخانە ناو دۆخی ناوخۆیی ئەو وڵاتەوە.
جۆلانی داوا لە محەمەد شیاع سودانیش دەكات خۆی لە ململانێ و ئاڵۆزییەكانی سوریا بەدووربگرێت و رێگە بە حەشدی شەعبی نەدا بچنە ناو خاكی سوریاوە و ئەو گرژییەی لەوێ هەیە یەخەی عیراق ناگرێتەوە.