لە شاری وان خۆپیشاندان دژی هێرشی گروپە چەكدارەكان بۆ سەر رۆژئاوا بەڕێوەچوو
زاهیر
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
لە شاری وانی باكوری كوردستان خۆپیشاندان دژی هێرشی گروپەكان بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، بە سنورە دەستكردەكان كورد لە یەكتر دانابڕێت.
زولكوف ئوچار پەرلەمانتاری پارتی یەكسانی و دیموكراسی دەمپارتی، لە ناو خۆپیشاندانەكاندا رایگەیاند؛ ئەوانەی ئەمڕۆ هێرش دەكەنە سەر باكور و رژهەڵاتی سوریا ئامانجیان ئەوەیە كورد لە یەكتر دابڕن و هێرشیان بكەنەسەر.
وتیشی، ئەو چەكدارانەی هێرشدەكەنە سەر كورد، درێژكراوەی داعشن، بۆیە كورد لە وان و ئامەد و سەرجەم ناوچەكانی باكوری كوردستان پشتیوانی لە رۆژئاوا دەكەن و ئەگەر پێویستیش بكات بۆ بەرگریی لە برا و خوشكەكانیان دژی ئەو گروپانە راپەڕین دەكەن.