لێبوردنی نێودەوڵەتی ئیسرائیل بە ئەنجامدانی جینۆساید لە غەززە تۆمەتبار دەكات
کەژان
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئیسرائیل بە ئەنجامدانی جینۆساید دژی فەلەستینییەكان لە غەززە تۆمەتبار دەكات.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی كە ڕێكخراوێكی بواری مافی مرۆڤە و بنكەكەی لە لەندەنە لە ڕاپۆرتێكدا دەڵێت، دوای چەند مانگێك لە شیكردنەوەی راستییەكان و لێدوانەكانی لێپرسراوانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە ئیسرائیل تۆمەتبار كراوە بە ئەنجامدانی جینۆساید دژی فەلەستینییەكان لە شەڕی غەززە، بەڵام سەركردەكانی ئیسرائیل تۆمەتەكە رەتدەكەنەوە.
راشیگەیاند، ئەو كردەوانەی ئیسرائیل لە جەنگی غەززە ئەنجامیداوە دژی مەدەنیەكان زۆرینەی بە مەبەست بووە.