بەهۆی جەنگی ناوخۆی سودانەوە زیاتر لە ١١ ملیۆن هاووڵاتی وڵاتەکە ماڵەکانیان جێهێشتووە کە نزیکەی پێنج ملیۆنیان منداڵن.

بەپێی راپۆرتێکی وێبسایتی بی بی سی، بەهۆی جەنگی ناوخۆی سودانەوە زیاتر لە ١١ ملیۆن هاوڵاتی وڵاتەکە ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و لەو ژمارەیەش نزیکەی پێنج ملیۆنیان منداڵن، هەروەها ٢٥ ملیۆن سودانی کە دەکاتە نیوە زیاتری دانیشتوانی وڵاتەکە پێویستیان بە هاوکارییە.

ئەم ژمارە منداڵە لەسەر ئاستی جیهان زۆرترینە و لە هیچ شوێنێکی دیکەی جیهاندا ئەو ژمارە منداڵە لە حاڵەتی هەڵهاتندا نین. 

بەپێی راپۆرتەکەی بی بی سی، هەندێک لە منداڵاکان هەموو شتێکیان لەدەستداوە تەنانەت خێزانەکانیشیان.

جەنگی ناوخۆی سودان لە لە رۆژی ١٤ـی ٤ـی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد و تائێستاش بەردوەامە، بەوهۆیەشەوە زۆربەی دانیشتوانی وڵاتەکە توشی جێهێشتنی ماڵەکانیان و برسێتی و گیروگرفت بوونەتەوە.

3f29b690-abea-11ef-b643-a725e384ccec.jpg.webp
8a7444e0-abe9-11ef-b643-a725e384ccec.jpg.webp
855e2f20-acf2-11ef-8a0a-a5f40e02a01a.jpg.webp