ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویكردەوە، ناوی محەمەد لە ئینگلتەرا و وێڵز بەربڵاوترین ناوە و  پێش ناوی نوح كەوتووە.


ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی زانیارییەكانی نوسینگەی ئاماری نیشتمانی، ناوی محەمەد یەكێكە لە ١٠ بەربڵاوترین ناوی كوڕان لە ساڵی 2016ەوە و لەئێستادا لە پێش ناوی نوحەوەیە. 


دەشڵێت، ناوی محەمەد لەبەرئەوەی شێوازی نوسینەكەی جیاوازە، وایكردووە لە ئامارەكە گۆڕانكاری بەسەردا بێت و كاریگەری لەسەر ریزبەندیەكەی هەبێت.


وتیشی، ناوی منداڵان لە بەریتانیا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و ناوی هونەرمەندان زۆر بەربڵاوە و دایكان و باوكان، ناوی رۆژەكانی هەفتەش بۆ منداڵەكانیان هەڵدەبژێرن.