وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، هۆكاری شەڕ و ئاڵۆزییەكانی سوریا دەخاتە ئەستۆی بەشار ئەسەد.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، یەكێك لە هۆكارەكانی ئاڵۆزی ئێستای سوریا، رەتكردنەوەی دەستپێشخەرییەكان و پرۆسەی سیاسییە لەلایەن بەشار ئەسەدەوە.

وتیشی، ئەسەد و لایەنگرانی، سەرقاڵبوون بە دروستكردنی كێشەی لابەلاو سەرنجیان لەسەر وڵاتەكەی خۆیان نەمابوو.

جەختی لەوەشكردەوە، ئەمریكا بەرژەوەندی هەمیشەیی و ئەمنی بەردەوامی لە سوریا هەیە، بەتایبەتی دڵنیابوونەوەیان لەوەی داعش جارێكی دیكە ناگەڕێتەوە ناوچەكە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی، ئەمریكا لە ئێستادا سەرنجیان لەسەر كەمكردنەوەی پەرەسەندنەكانە، لە داهاتووشدا پێویستە ئەسەد بەشداری پرۆسەیەكی سیاسی بكات بۆ كۆتاییهێنان بە دۆخەكە.