ھەر بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە تا ئێستا ٥٦ گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل- ھەپەگەش رایگەیاندووە، تەنھا رۆژی سێ شەممە ١٤ سەربای تورکیا کوژراون و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و ھەلیکۆپتەرێکیشیان کردووەتە ئامانج.
لە کۆبوونەیەکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسول و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری—زانیاریی ھەرێمی کوردستان ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی گەشەسەندن، پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگە و جموجووڵی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش.
لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەرەوپێشبردنی توانا مرۆیی و سەربازییەکان کردەوە و رایگەیاند، لە ھەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی ھێزێکی تۆکمە و مۆدێرن بەردەوامین. مەشقی چڕ و راھێنانی بەردەوامی ھێزەکان و دابینکردنی پێداویستییەکان کۆڵەکەی گرنگی سوپایە و ئێمەش دەمانەوێت ھێزی پێشمەرگە بە باشترین شێوە ئامادە و پڕچەک بکەین.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە گرنگی توانا ھەواڵگرییەکان کرد و وتی، دەبێت لەسەر بنەمای زانیاری ورد، ھاوکاری و ھەماھەنگی ھێزە ئەمنییەکان کردە سەربازییەکان ئەنجامبدرێت و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستانیش لەسەروو ھەموو بەرژەوەندییەکانەوە بێت.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا دوایین جموجووڵ و چالاکییەکانی داعش تاوتوێکران و بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرماندە سەربازییەکانی راسپارد بە ھەمووشێوەیەک دژی ھەر جوڵە و پلانێک بوەستنەوە کە ئارامیی ھەرێمی کوردستان بخاتە مەترسییەوە. بۆ ئەمەش کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بە گرنگ وەسفکرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیشی کردەوە ھێزی پێشمەرگە و ھەموو ھێزە ئەمنییەکانی کوردستان پارێزەری راستەقینەی سەر و ماڵی خەڵکن. بۆیە رێگە بەھیچ کەسێک نادەین ھێزی تایبەتی ھەبێت و بە ھەمووشێوەیەک دژی دەوەستینەوە.
ھەروەھا سەبارەت بە پێدانی ئەو جۆرە تابلۆیەی کە پێشتر ھاوڵاتیان دەیانتوانی وەری بگرن و سەفەری دەرەوەی وڵاتی پێوە بکەن ئاماژەی بەوەکرد لەئێستادا پێدانی ئەو تابلۆیانە راگیراو و لە کاتی تێپەڕبوونی ماوەی یاسای ئەو جۆرە تابلۆیەش بۆ ھەر رۆژێک ٥٠ ھەزار دینار سزای ئەو شۆفێرە دەدرێت کە ماـەڵەی وەرگرتنەوەی تابلۆی کۆنی پێشوتری نەکاتەوە .
(وەسفیە بەنی وەیس) ناسراو بە (دایکی شەھیدان) لە ساڵی ١٩٥٣ لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر لە گەڕەکی مەزرەعە لە قەزای خانەقین لەدایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە و ھەمان ساڵ بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٣ تا ٢٠٠٣ لێپرسراویەتی لقی کەرکوکی یەکێتی ژنانی کوردستانی گرتۆتە ئەستۆ و ماوەیەکیش کارگێڕی مەڵبەندی گەرمیان بووە.
ساڵی ٢٠١٠ لە سێیەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی بە ئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردراو ھەر ئەو ساڵە دوای پێکھێنانی مەکتەبی شەھیدان و لەسەر راسپاردەی (سەرۆک مام جەلال) کرایە یەکەم لێپرسراوی ئەو مەکتەبە.
شەوی ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦ لە نزیک ناحیەی وارماوای سەر بە قەزای شارەزور بە رودوای ھاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە سەعات ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تا دوای سەعات ٤ی بەیانی بە بەردەوامی شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" روویداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەرەتا سوپای تورکیا ناوچەکانی دەوروبەری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد و بۆ ماوەیەکیش فڕۆکە جەنگییەکان و ھێلیکۆپتەری تورکیا بەسەر ئاسمانی قەزاکەدا سوڕانەوە و بە دۆشکە تەقەی ھەڕەمەکییان کرد، دواتر لە چیای کورەژار لە ناحیەی شیلادزێ و چیای لینک لە ناحیەی دێرەلوک شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە روویدا. لە ھەمان کاتدا سوپای تورکیا لە رێگەی ھێلیکۆپتەر بە دۆشکە تەقەی لە بناری زنجیرە چیاکانی مەتین کرد و دواتر گوندی نھێلی بۆردومان کرد.
لە میانی سەردانێکدا بۆ ئەوروپا، ئیلھام ئەحمەد، ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری مەسەدە ڕایگەیاند تورکیا ھێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی و لە ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باشوور و شەنگال ھێرش ھەیە.
ئیلھام ئەحمەد ڕایگەیاند "دەوڵەتی تورکیا دژی ھەمو دەستکەوتەکانی کوردە، لەکوێ دەستکەوتی کورد ھەبێت، دەوڵەتی تورکیا ھەوڵ دەدات لەناویببات و بێئارامی بکات."
دەشڵێت "ئێمە ھێرشەکانی سەر رۆژئاڤا دەبینین، لە ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باشور و شنگال ھێرش ھەیە، ئەم ھەفتەیە سێ شەڕڤانی ژنی شەھید کرد، ھێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەن".
ئیلھام ئەحمەد ڕاشیگەیاند، تورکیا لە ھێرشەکانیدا گوێ بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان نادات و داوای ھەڵوەستەی لە وڵاتانی گەرەنتۆ کرد لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا بێدەنگ نەمێننەوە.
لە وتارەکەیدا ئیلھام ئەحمەد وتیشی، "حکومەتی تورکیا ھەمو دەرفەت و ناکۆکیەکان بەکاردەھێنێت و ھێرش دەکات، لەنێوان ئەمریکا و روسیا بۆشاییەک ھەیە و ھێرش دەکات، بە سودوەرگرتن لە شەڕی رۆژئاڤا ھێرش دەکات، ھیچ دەرفەتێک نادات، بە فەرمی ھەڵوێستی ئەو وڵاتانەی کە لە سوریان، دەوڵەتی تورکیا بەھێز دەکەن، دەوڵەتان بۆ بەرژەوەندی خۆیان پشتگیری یەکتری دەکەن و چاویان دادەخەن و ئێمەش ئەمە قبوڵ ناکەین".
ئەمڕۆ بازنەی خۆپیشاندانی کارمەندانی خۆبەخشی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی فراوانترە و دەڵێن لە دامەزراندندا جیاکاری کراوە و لە بەشێک لە پارێزگاکانی دیکە دامەزراندن ھەیە بەڵام لە سلێمانی نییە.
لە یەکێک لەو دروشمانەی لەلایەن خۆپیشاندەران بەرزکراوەتەوە نوسراوە "دامەزراندنی کارمەندانی تەندروستی بە نھێنی و ژێر بەژێر بۆ ھەندێک لە شارەکانی کوردستان و بێ بەش کردنی سلێمانی و ھەڵەبجە وگەرمیان و ڕاپەڕین نیشانەی غەدر و جیاوازی و نادادپەروەرییە."
دەشڵێن ئەگەر دامەزراندن ھەبێت دەبێت بۆ ھەموو شارەکان بێت نەک تەنیا بۆ چەند زۆنێک.
لێپرسراوی بەشەکانی تەندروستی ھەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ساڵانێکی زۆرە کارمەندێکی زۆری پزیشکی خانەنشین دەکرێن و جێگەیان پڕ ناکرێتەوە... پێویستە فەرمانی دامەزراندن یان گرێبەست بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان و خۆبەخشەکان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە."
دوێنێش کارمەندانی تەندروستی خۆبەخش لە سلێمانی بایکۆتی داوامیان کرد و رایانگەیاند نارۆنەوە سەرکار تا ئەوکاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت و دەشڵین لە ھەولێر و دھۆک بە نھێنی و بە ناوی جۆراوجۆرەوە دامەزراندن بەردەوامە و دەرچوانی دانەمەزراوی سنوری پارێزگای سلێمانیش پشگوێخراون.
نوێنەری کارمەندانی تەندروستی خۆبەخش لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، ژمارەیان زیاتر لە ١٢ ھەزار دەرچووی دانەمەزراوە و چەندین ساڵە بە بیانوی جۆراوجۆر و بڕواپێنەکراو دامەزراندن راگیراوە، لە کاتێکدا دامەزراندن بە بەردەوامی بۆ وەزارەتەکانی تر ھەبووە و تەنانەت لە وەزارەتی تەندروستیشدا جیاوازی کراوە و داواکارن ئەو ستەمەی لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان راپەڕین دەکرێت کۆتایی پێبھێنرێت و دەرگای دامەزراندنیان بۆ بکرێتەوە.
خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاندووە، قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکە کۆتاییھات، بەڵام تا ئەو کاتەی ھەڕەشە لە سنورەکانی عێراقەوە ھەبێت، ئۆپراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت، وتیشی، ھێزە چەکدارەکانی تورکیا گەیشتونەتە ئەو ناوچانەی پێویست بوو پێی بگەن و سەرکەوتوبون لە گەیشتن بە ئامانجەکان، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاش رایگەیاند، ئامانجی وڵاتەکەی گرەنتیکردنی ئاسایشی سنورەکانیەتی.
لە رۆژی ١٧ی ئەم مانگەوە تورکیا ئۆپراسیۆنی چرنوک قوفڵی لە ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە دژی پەکەکە دەستپێکردووە و ھێزی تایبەت و ھێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەکەن.
کەشناسی پێشبینییەکانی کەش و ھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت لە پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، کەرکووک و ھەڵەبجە باران دەبارێت.
ڕاگەیەندراوی کەشناسی لەبارەی پێشبینییەکان بەپێی پارێزگاکان:
پارێزگای ھەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت کە ھەندێکجار دەگۆڕێت بۆ گەواڵە ھەوری بروسکاوی لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕ کە ھەندێکجار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا و بە رێژەی زیاتر لە ناوچە شاخاویەکانی باکووری رۆژھەڵاتدا، لە کاتەکانی ئێوارەدا سەنتەری شاری ھەولێر و دەوروبەریشی دەگرێتەوە.
خێرایی با/ لەنێوان ١٠ - ٢٠ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا.
مەودای بینین/ ٧ - ٩ کیلۆمەتر دەبێت لە کات و شوێنی داباریندا لەنێوان ٥ - ٧ کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو/ ١٧ پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ ٢٦ پلەی سیلیزی.
رۆژی سێشەممە ٢٦ی نیسان
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە کە ھەندێکجار بۆ بروسکە و تاوەباران دەگۆڕێت، بەتایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کە سەنتەر و دەوروبەری شاری ھەولێریش دەگرێتەوە.
خێرایی با/ لە نێوان (١٠-٢٠ ) کم لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرھەڵات.
مەودای بینین/ ٧ - ٩ کیلۆمەتر دەبێت لە کات و شوێنی داباریندا لەنێوان ٥ - ٧ کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ ١٥ پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ ٢٤ پلەی سیلیزی.
پارێزگای سلێمانی
ئەمڕۆ دووشەممە
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت کە ھەندێکجار بۆ گەواڵە ھەوری بروسکاوی دەگۆڕیت لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕ کە ھەندێکجار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا کاریگەریی ناسەقامگیری ئاسمان بەردەوامی دەبێت بەشێوەی دابارینی پچڕپچڕ.
خێرایی با/ لەنێوان ١٠ - ٢٠ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرھەڵات.
مەودای بینین/ ٨ - ١٠ کیلۆمەتر.
نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو/ ١٥ پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ ٢٢ پلەی سیلیزی.
رۆژی سێشەممە ٢٦ی نیسان
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەریی زیاد دەبێت بۆ بروسکە و تاوە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا، ناوچەکانی باشووری پارێزگاکەش کەمێک رێژەکەی زیاتر دەبێت.
خێرایی با/ لەنێوان ١٠ - ٢٠ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرھەڵات.
مەودای بینین/ ٧ - ٩ کیلۆمەتر لە کات و شوێنی داباریندا لەنێوان ٥ - ٧ کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ ١٣ پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ ١٩ پلەی سیلیزی.
پارێزگای دھۆک
دووشەممە
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کەشی تاوە باران و بروسکە لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە دروستدەبێت کە ھەندێکجار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت.
خێرایی با/ لەنێوان ١٠ - ٢٠ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا.
مەودای بینین/ ٨ - ١٠ کیلۆمەتر لە کات و شوێنی داباریندا لەنێوان ٥ - ٧ کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو/ ١٦ پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ ٢٥ پلەی سیلیزی.
رۆژی سێشەممە ٢٦ی نیسان
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەریی زیاد دەبێت بۆ ھەوری بروسکە و تاوە باران و بۆ ماوەی دوو تاوەکو سێ کاژێر کە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە.
خێرایی با/ لەنێوان ١٠ - ٢٠ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٠ کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بە ئاراستەی باشووری خۆرھەڵات.
مەودای بینین/ ٧ - ٩ کیلۆمەتر، لە کات و شوێنی داباریندا لەنێوان ٥ - ٧ کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ ١٣ پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو/ ٢٣ پلەی سیلیزی.
وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان، لەسەر بوجەی تایبەت بڕی شەش ھەزار لیتر قڕکەری جۆری (ئی سی فیوشن)دابەشدەکات بەسەر جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی.
لە ڕاپۆرتێکدا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردو لانیکەم ٣٤ کۆڵبەر لە سنوری نەوسود بونەتە قوربانی و یەکێکیان مردوە، ھەروەھا ٦ کۆڵبەر بە ھۆی ڕوداوی سروشتی و ٢٨ کۆڵبەریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە چەکدارەکان برینداربون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە شەممەی ڕابردوو لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە چەکدارەکان لە سنوری نەوسود سەر بە پارێزگای کرماشان دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئیسماعیل سەبوک ڕو خەڵکی ڕوانسەر و ئیحسان کەرەمی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بریندار بون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی محەمەد مورادی لە کاتێکدا ھێزە ئەمنییەکان بە شوێنییەوە بون، ویستویەتی کە خۆی دەرباز بکات بەربوەتەوە و بە سەختی بریندار بوە.
ئەو نۆ ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی واژۆیان لەسەر نوسراوێک کردووە و دەڵێن، تاوەکو ئێستا ھۆکاری سەردانەکەی پارێزگاری سلێمانی نازانن.
لە بەشێکی نوسراوەکەدا ھاتووە، "بەپێی ئەو پۆستانەبێت کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکری کردووەتەوە بەشێکی زۆری تەنھا وێنەگرتن بووە لەگەڵ گرنگیدان بە بڵاوکردنەوە و گواستنەوەی کلتور و کەلەپوری ئەو وڵاتە و لەکاتی گەڕانەوەشی تائێستا ھۆکاری سەردانەکەی بەناڕونی ھێشتووەتەوە."
دەشڵێن سەردانەکەی ھەڤاڵ ئەبوبەکر لەکاتێکدایە "ھاوڵاتیان بەدەست نەبوونی چەندین خزمەتگوزاری دەناڵێنن و بەھۆی خراپی لە سیستەمی دابەشکردنی موچە خانەنشینان توشی چەندین ناڕەحەتی و تەنانەت ڕوبەڕوی مەرگ دەبنەوە."
ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە دوای نزیکەی ١٣ ڕۆژ لە گەشتەکەی بۆ ھیندستان ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە گەڕایەوە ھەرێمی کوردستان.
لەکاتی گەشتەکەیدا بۆ ھیندستان لە پۆستێکدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک، ھەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند لەلایەن ھیندستان نازناوی "باڵیۆزی موحیبەت"ی پێدراوە.


فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، "یەکەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستمی تازەی یەکگرتو لەگەڵ حکومەتی فیدرال چاپکرا و درا بەهاوڵاتیان،کەبەپێ ی تابلۆ تازەکە ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت وەتەنها کۆدێک دادەنرێت."
ھەر ئەمڕۆ دەستکرا بە پێدانی تابۆ نوێیەکە بە ھاوڵاتییان و بەپێی دیزاینە نوێیەکە لە جیاتی ناوی شارەکان کۆد دەنوسرێت؛ بۆ ھەولێر کۆدی (٢٢)، بۆ سلێمانی (٢١) و بۆ دھۆک (٢٤) و بۆ ھەڵەبجەش (٢٣) دیاریکراوە.
دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بزانیت شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەت چی بەسەر دێت: لینک
تابلۆی تۆماری ئۆتۆمبێل بەم شێوەیەی خوارەوە تەرخان دەکرێت:
یەکەم: ئەو تابلۆیانەی کە ئێستا تەرخان کراون لە ژمارە (١ تا ٩٩٩٩٩) پێتی (A) بۆ ژمارەکە زیاد دەکرێت و ھەمان ژمارەی خوی بۆ تەرخان دەکرێتەوە.
دووەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئێستا تابلۆیان بۆ تەرخان کراوە لە ژمارە (١٠٠٠٠٠, ٢٠٠٠٠٠, ٣٠٠٠٠٠, ٤٠٠٠٠٠, ٥٠٠٠٠٠, ٦٠٠٠٠٠, ٧٠٠٠٠٠, ٨٠٠٠٠٠, ٩٠٠٠٠٠) دووبارە تابلۆیان بۆ تەرخان دەکرێتەوە و ژمارەی دووەم لە لای چەپ لادەدرێت و پیتێکی (M) بۆ زیاد دەکرێت.
سێ یەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئێستا تابلۆیان بۆ تەرخان کراوە لە ژمارە (١٠٠٠٠١) تا دوایین ژمارە دووبارە تابلۆیان بۆ تەرخان دەکرێتەوە و ژمارەی دووەم لە لای چەپ لادەدرێت و پیتێکی بۆ زیاد دەکرێت بەپێی ئەم پیتانەی خوارەوە بەپێی ژمارەی دووەم کە لابراون .
٠B, ١C, ٢D, ٣E, ٤F, ٥G, ٦H ,٧J, ٨K, ٩L
چوارەم: ژمارەی سێیەم لە لایی چەپ لادەبرێت ئەگەر لابردنی ژمارەی دووەمی لایی چەپ ببێتە ھۆکار بۆ ئەوەی کە گشت ژمارەکانی تابلۆ وەک یەک لێ بێت (ژمارەی نایابی وەک یەک) و پیتێکی (M) بۆ زیاد دەکرێت.
ئاستی وەبەرھێنان لە بواری کشتوکاڵیدا زیادیکردووە
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرنامەڕێژی تەواو کراوە بۆ ئەوەی پەرە بە سێکتەری کشتوکاڵ بدەن و وەک یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی ئابووری کاری لەسەر بکەن توانیویانە پلان و ستراتیژییەتی خۆیان دابڕێژین و لەسەر ئاستی کۆی سێکتەرەکانیش گۆڕانکاریی گەورە بەدیھاتوون، بەڵام ئەو گۆڕانکارییە گەورەی ئەوان دەیانەوێت بە چاوی خۆیان دەرەنجامەکەی ببینین، چونکە سێکتەری کشتوکاڵ وەکو دەزانین ھەنگاوەکانی نەرم نەرم بەرەو پێش دەچێت، بۆیە ڕەنگە لە داھاتوودا ببینن چ ھەنگاوێکی گەورە نراوە.
وتیشی، ئەو پلانەی دایانڕشتووە لە بواری پەرەپێدان و وەبەرھێنان لە سێکتەری کشتوکاڵ و پەرەپێدانی پیشەسازیی خۆراکی یەکێک بوو لە بەرنامە ھەرە گرنگەکان و دوای ئەو فیدباکانەی وەریانگرتەوە لە دەستەی وەبەرھێنان ئێستا ئاستی وەبەرھێنان لە بواری کشتوکاڵیدا لە ١.٥% گەیشتووەتە سەرووی ٨% کە ئەوەش موژدەیەکی خۆشە بەوەی وەبەرھێنان لە لایەن سەرمایەدارانی ھەرێمی کوردستان و بیانیش ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بتوانین ئاستی پیشەسازی خۆراکی و کشتوکاڵیی بەرز بکەینەوە، بێگومان ھەر کات بووینە خاوەنی کارخانەی تایبەتی خۆمان لە بواری کشتوکاڵیدا، ئەو کات پڕۆسەی ئاسایشی خۆراکمان دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵ و دەکرێت پشتی پێ ببەستین.
یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵ چەندین ھەلی کار دەڕەخسێنێت
بێگەرد تاڵەبانی لەبارەی یاساکەوە رایگەیاند، یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵ یەکێکە لە یاسا ھەرە گرنگەکان و دوو ئەرکی گرنگ دەپێکێت، یەکێکیان ڕەخساندنی ھەلی کارە بۆ دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری و پەیمانگەکان و ئامادەییەکان کە ھەلی دامەزراندنیان لە کەرتی کشتوکاڵی نەبووە، دەتوانن ببن بە سەرپەرشتیار لە پڕۆژەکان، دوای ئەوەی خولی شیاندنیان بە گوێرەی ناوەڕۆکی یاساکە بۆ دەکرێتەوە، کە بە ھەزاران پڕۆژەی کشتوکاڵی ھەیە و لە چوارچێوەی ڕێنماییەکدا کە لیژنەی یاسایی لە وەزارەت سەرقاڵی ئەوەن بۆ ئەوەی جێبەجێی بکەن و لە ھەفتەی داھاتوودا دوای ئەوەی ڕێنماییەکە بڵاو دەکرێتەوە، دەرگا دەکەنەوە بە ڕووی ئەو دەرچووانەی ھەلی کاریان بۆ نەڕەخساوە لە کەرتی گشتیدا، بۆ ئەوەی لە خولی شیاندن بەشداربن و ئەزموون فێر ببن بۆ ئەوەی لە پڕۆژە کشتوکاڵییەکان دابمەزرێن.
رونیشکردەوە، پڕۆژەکە رێگر دەبێت لەوەی یەکێک لە ھەر دوو کەرتی تایبەت و گشتیدا سوودمەند بێت و ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن ھەمان مافی خانەنشینی دەبێت وەک ئەوانەی لە کەرتی گشتیدا کار دەکەن، بۆیە دەبێت بۆ ئەو مەبەستە لە وەزارەتی کار خۆیان تۆمار بکەن، ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگی وەزارەتی کشتوکاڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بۆ ئەوەی بتوانین لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان ھەم چاکسازیی ھەمیش دەرفەتی کار بڕەخسێنین.
کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێن
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بەو کێشانەی لە نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا دروست دەبێت لە کاتی قەدەغەکردنی بەروبوومەکاندا دەڵێت، لە کۆتا دانیشتنیان وەفدی ھەر دوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە لەسەر ئاستی عێراق یەک ڕۆژنامەی کشتوکاڵیمان ھەبێت و ئەو بڕیارانەی لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەردەچێت بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ئێمە بێت و ئەو ڕێگریانەی لە ناردنی بەروبوومی ئێمە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق ھەیە بە ھەموو شێوەیەک لا ببرێت، چۆن ئەوان لە کاتی پێگەیشتنی بەرھەمەکانی ئەوان دەرگایان بۆ دەکەنەوە بە ھەمان شێوە دەبێت ئەوانیش وا بکەن، بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بووە، بەڵام بەشێکیان ھێشتا ماون، لە ھەفتەی ڕابردوودا وەزیری کشتوکاڵی عێراق واژۆی لەسەر ئەو لێکتێگەیشتنە کرد، کە ئومێد دەکەن ببێتە سیاسەتی ھەر دوو لایان بۆ ئەوەی ئەو ئاستەنگانەی لە ڕابردوودا ھەبوون نەمێنن.
ئامادەکاری بۆ رووبەرووبوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە وشکەساڵی رایگەیاند، سیاسەتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی ڕوونە، ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریان تایبەت کردووە بە دیاردەی وشکەساڵی و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە، شار بە شار، ناوچە بە ناوچە، لادێ بە لادێ و ھەڵسەنگاندنی تەواوەتیان بۆ ڕێژەی کەمبوونەوەی ئاو کردووە، دوای ئەوە ڕاپۆرتی تایبەتی خۆیان دەدەنە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دیارە ئەمە پێویستی بە پشتیوانیەکی گەورەی ماددی ھەیە، بۆ ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەو پڕۆژانەی کە گرنگن، چ لە دروستکردنی پۆندەکان کە بڕیاریان لەسەر دراوە و نزیکەی ٢٥ پۆند لە ھەرێمی کوردستان بۆ گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێت، چ لە دانانی بەردی بناغەی ئەو بەنداوانەی کە گرنگ و ستراتیژین و کۆگای گەورەی ئاون لە ھەرێمی کوردستان، چ لە تەواوکردنی ئەو بەنداوانەی کە بەشێک لە پارەیان بۆ تەرخان کراوە و ھەروەھا لە پڕۆژە ئاودێرییەکان و سیستمی پێشکەوتوو لە پاراستنی ئاو، کە ئەمانە ھەمووی دەبنە پاکێجێک و وەزارتی کشتوکاڵ کاریان لەسەر دەکات، بەڵام ئەمانە ھەمووی بە حکومەت ناکرێت و پێویستی بە تێگەیشتنی تەواوەتی جوتیارانیش ھەیە، بۆ ئەوەی بە یەکەوە بتوانین دەست بە ئاوەوە بگرین، راپۆرتی خۆیان دەبەنە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بڕی پێویست لە پشتیوانی دارایی، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی بۆیان دابین بکرێت.
ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت
لەبارەی وەرگرتنی گەرنمی جوتیارانیشەوە وتی، یەکێک لە بەرھەمە ھەرە گرنگەکان کە لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرترین بەرھەمی ھەبووە، گەنم بووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵیش بەھۆی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ڕێژەی بەرھەمھێنانی گەنم زۆر کەم بووەتەوە، بەڵام سایلۆکان ئامادەن و دەتوانن گەنمی جوتیاران وەربگرن، پێویستیان بە میکانیزمێکە لەبەر ڕۆشنایی ئەو بڕیارەشی کە حکومەتی عێراق داویەتی لەبارەی نرخی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی عێراق، ئەوان چۆن دەتوانین ھاوسەنگییەک دروست بکەین لەگەڵ ئەو سایلۆیانەی لە ھەرێمی کوردستان ھەن، جوتیاریش مافی خۆیەتی لە کوێ گەنمەکەی پارەی زیاتر بکات، گەنمەکەی ڕادەستی ئەو سایلۆیە بکات، دەبێت لە ئاستی ئەنجومەنی وەزیران ئەم بابەتە یەکلا بکەنەوە لە دیاریکردنی نرخ و چۆنیەتی پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆژانە، کە پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی ژێرخانی ئابووری وڵاتن.
"د. رەھێڵ فەرەیدون"بریکاری وەزارەتی تەندروستی بە کوردسات نیوزی راگەیاند،لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی کۆمەڵێک داواکارییان بۆ داکۆکیکردن لە فەرمانبەرانی تەندروستی و خۆبەخشان و گرێبەستەکان کردوە، بۆ ئەوەی جیاوازی نەکرێت لە نێوان پارێزگاکان و دادپەروەری لە کەرتی تەندروستیدا ھەبێت.
وتیشی، وەزیری تەندروستی بەڵێنیداوە لەچەند رۆژی داھاتوودا لەگەڵ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوەو و ھەموو ئەو داواکارییانە پێشکەش بکات.
راشیگەیاند، جەخت کراوەتەوە کە پێویستە ھەموو پێداویستییەکان یەکسان بکرێنەوە و جیاوازی نەکرێت، لە پرسی دامەزراندن و دابینکردنی کەلوپەلی تەندروستی و دەرمان.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، پارێزگای ھەڵەبجە لەپای ئەو ھەموو قوربانیەی لە کیمیاباران داویەتی لایەنی کەم لەڕووی کەرتی تەندروستی دەبوو باشترین و پێشکەوتو ترین نەخۆشخانە و تاقیگەو کۆگای دەرمانی ھەبوایە لەسەر ئاستی عێڕاق بەجۆرێک کە لەھەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان ڕوویان لەھەڵەبجە بکردایە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوان ڕوو لە شارەکانی تر دەکەن..!!
بەو پێیەی تاوەکوو ئێستا نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی١٣ ساڵە تەواو نەکراوە، کارگەی ئۆکسجین و سەنتەری مەمۆگرافی و کۆگای دەرمان و، قەستەرە و پزیشکی پسپۆڕی نیە، بەدەل عیادات بۆ ھەموو پارێزگاکان کراوە جگە لەھەڵەبجە، لەگەڵ ھەموو ئەمانەش وەزیری تەندروستی کارکردن بە خۆبەخش بۆ پارێزگاکە ڕەت دەکاتەوە و لە ھەمان کاتدا ١٠٠ کارمەندی تەندروستی بۆ قەزای زاخۆ دادەمەزرێنێ..!
شنۆ ئەشقی راشیگەیاند، لەکۆبوونەوەی لێژنەی دەستپاکی کە تێیدا سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ئامادە بوو داوام لێ کرد ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر وەزیری تەندروستی لەسەر خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی بەو پێیەی وەزارەتی تەندروستی خستۆتە خزمەتی زۆنی زەرد و دژایەتی کردنی زۆنی سەوز..