خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاندووە، قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکە کۆتاییھات، بەڵام تا ئەو کاتەی ھەڕەشە لە سنورەکانی عێراقەوە ھەبێت، ئۆپراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت، وتیشی، ھێزە چەکدارەکانی تورکیا گەیشتونەتە ئەو ناوچانەی پێویست بوو پێی بگەن و سەرکەوتوبون لە گەیشتن بە ئامانجەکان، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاش رایگەیاند، ئامانجی وڵاتەکەی گرەنتیکردنی ئاسایشی سنورەکانیەتی.

لە رۆژی ١٧ی ئەم مانگەوە تورکیا ئۆپراسیۆنی چرنوک قوفڵی لە ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە دژی پەکەکە دەستپێکردووە و ھێزی تایبەت و ھێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەکەن.