پارێزگای هەڵەبجە بۆ ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان زیادکرا
کوردسات نیوز
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢
فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، "یەکەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستمی تازەی یەکگرتو لەگەڵ حکومەتی فیدرال چاپکرا و درا بەهاوڵاتیان،کەبەپێ ی تابلۆ تازەکە ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت وەتەنها کۆدێک دادەنرێت."
ھەر ئەمڕۆ دەستکرا بە پێدانی تابۆ نوێیەکە بە ھاوڵاتییان و بەپێی دیزاینە نوێیەکە لە جیاتی ناوی شارەکان کۆد دەنوسرێت؛ بۆ ھەولێر کۆدی (٢٢)، بۆ سلێمانی (٢١) و بۆ دھۆک (٢٤) و بۆ ھەڵەبجەش (٢٣) دیاریکراوە.
دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بزانیت شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەت چی بەسەر دێت: لینک
تابلۆی تۆماری ئۆتۆمبێل بەم شێوەیەی خوارەوە تەرخان دەکرێت:
یەکەم: ئەو تابلۆیانەی کە ئێستا تەرخان کراون لە ژمارە (١ تا ٩٩٩٩٩) پێتی (A) بۆ ژمارەکە زیاد دەکرێت و ھەمان ژمارەی خوی بۆ تەرخان دەکرێتەوە.
دووەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئێستا تابلۆیان بۆ تەرخان کراوە لە ژمارە (١٠٠٠٠٠, ٢٠٠٠٠٠, ٣٠٠٠٠٠, ٤٠٠٠٠٠, ٥٠٠٠٠٠, ٦٠٠٠٠٠, ٧٠٠٠٠٠, ٨٠٠٠٠٠, ٩٠٠٠٠٠) دووبارە تابلۆیان بۆ تەرخان دەکرێتەوە و ژمارەی دووەم لە لای چەپ لادەدرێت و پیتێکی (M) بۆ زیاد دەکرێت.
سێ یەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئێستا تابلۆیان بۆ تەرخان کراوە لە ژمارە (١٠٠٠٠١) تا دوایین ژمارە دووبارە تابلۆیان بۆ تەرخان دەکرێتەوە و ژمارەی دووەم لە لای چەپ لادەدرێت و پیتێکی بۆ زیاد دەکرێت بەپێی ئەم پیتانەی خوارەوە بەپێی ژمارەی دووەم کە لابراون .
٠B, ١C, ٢D, ٣E, ٤F, ٥G, ٦H ,٧J, ٨K, ٩L
چوارەم: ژمارەی سێیەم لە لایی چەپ لادەبرێت ئەگەر لابردنی ژمارەی دووەمی لایی چەپ ببێتە ھۆکار بۆ ئەوەی کە گشت ژمارەکانی تابلۆ وەک یەک لێ بێت (ژمارەی نایابی وەک یەک) و پیتێکی (M) بۆ زیاد دەکرێت.