شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی وەسفیە بەنی وەیس تێپەڕدەبێت
کوردسات نیوز
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢
(وەسفیە بەنی وەیس) ناسراو بە (دایکی شەھیدان) لە ساڵی ١٩٥٣ لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر لە گەڕەکی مەزرەعە لە قەزای خانەقین لەدایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە و ھەمان ساڵ بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٣ تا ٢٠٠٣ لێپرسراویەتی لقی کەرکوکی یەکێتی ژنانی کوردستانی گرتۆتە ئەستۆ و ماوەیەکیش کارگێڕی مەڵبەندی گەرمیان بووە.
ساڵی ٢٠١٠ لە سێیەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی بە ئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردراو ھەر ئەو ساڵە دوای پێکھێنانی مەکتەبی شەھیدان و لەسەر راسپاردەی (سەرۆک مام جەلال) کرایە یەکەم لێپرسراوی ئەو مەکتەبە.
شەوی ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦ لە نزیک ناحیەی وارماوای سەر بە قەزای شارەزور بە رودوای ھاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.