تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی ھەڵوێست وەردەگرێت
کوردسات نیوز
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢
"د. رەھێڵ فەرەیدون"بریکاری وەزارەتی تەندروستی بە کوردسات نیوزی راگەیاند،لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی کۆمەڵێک داواکارییان بۆ داکۆکیکردن لە فەرمانبەرانی تەندروستی و خۆبەخشان و گرێبەستەکان کردوە، بۆ ئەوەی جیاوازی نەکرێت لە نێوان پارێزگاکان و دادپەروەری لە کەرتی تەندروستیدا ھەبێت.
وتیشی، وەزیری تەندروستی بەڵێنیداوە لەچەند رۆژی داھاتوودا لەگەڵ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوەو و ھەموو ئەو داواکارییانە پێشکەش بکات.
راشیگەیاند، جەخت کراوەتەوە کە پێویستە ھەموو پێداویستییەکان یەکسان بکرێنەوە و جیاوازی نەکرێت، لە پرسی دامەزراندن و دابینکردنی کەلوپەلی تەندروستی و دەرمان.