پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە سەعات ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تا دوای سەعات ٤ی بەیانی بە بەردەوامی شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" روویداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەرەتا سوپای تورکیا ناوچەکانی دەوروبەری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد و بۆ ماوەیەکیش فڕۆکە جەنگییەکان و ھێلیکۆپتەری تورکیا بەسەر ئاسمانی قەزاکەدا سوڕانەوە و بە دۆشکە تەقەی ھەڕەمەکییان کرد، دواتر لە چیای کورەژار لە ناحیەی شیلادزێ و چیای لینک لە ناحیەی دێرەلوک شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە روویدا. لە ھەمان کاتدا سوپای تورکیا لە رێگەی ھێلیکۆپتەر بە دۆشکە تەقەی لە بناری زنجیرە چیاکانی مەتین کرد و دواتر گوندی نھێلی بۆردومان کرد.