ڕێکخراوی ھەنگاو: لە ٢ ھەفتەدا ٣٣ کۆڵبەر بریندر بوون و کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە
کوردسات نیوز
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢
لە ڕاپۆرتێکدا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردو لانیکەم ٣٤ کۆڵبەر لە سنوری نەوسود بونەتە قوربانی و یەکێکیان مردوە، ھەروەھا ٦ کۆڵبەر بە ھۆی ڕوداوی سروشتی و ٢٨ کۆڵبەریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە چەکدارەکان برینداربون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە شەممەی ڕابردوو لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە چەکدارەکان لە سنوری نەوسود سەر بە پارێزگای کرماشان دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئیسماعیل سەبوک ڕو خەڵکی ڕوانسەر و ئیحسان کەرەمی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بریندار بون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی محەمەد مورادی لە کاتێکدا ھێزە ئەمنییەکان بە شوێنییەوە بون، ویستویەتی کە خۆی دەرباز بکات بەربوەتەوە و بە سەختی بریندار بوە.