ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، پارێزگای ھەڵەبجە لەپای ئەو ھەموو قوربانیەی لە کیمیاباران داویەتی لایەنی کەم لەڕووی کەرتی تەندروستی دەبوو باشترین و پێشکەوتو ترین نەخۆشخانە و تاقیگەو کۆگای دەرمانی ھەبوایە لەسەر ئاستی عێڕاق بەجۆرێک کە لەھەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان ڕوویان لەھەڵەبجە بکردایە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوان ڕوو لە شارەکانی تر دەکەن..!!

 بەو پێیەی تاوەکوو ئێستا نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی١٣ ساڵە تەواو نەکراوە، کارگەی ئۆکسجین و سەنتەری مەمۆگرافی و کۆگای دەرمان و، قەستەرە و پزیشکی پسپۆڕی نیە، بەدەل عیادات بۆ ھەموو پارێزگاکان کراوە جگە لەھەڵەبجە، لەگەڵ ھەموو ئەمانەش وەزیری تەندروستی کارکردن بە خۆبەخش بۆ پارێزگاکە ڕەت دەکاتەوە و لە ھەمان کاتدا ١٠٠ کارمەندی تەندروستی بۆ قەزای زاخۆ دادەمەزرێنێ..!

شنۆ ئەشقی راشیگەیاند، لەکۆبوونەوەی لێژنەی دەستپاکی کە تێیدا سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ئامادە بوو داوام لێ کرد ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر وەزیری تەندروستی لەسەر خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی بەو پێیەی وەزارەتی تەندروستی خستۆتە خزمەتی زۆنی زەرد و دژایەتی کردنی زۆنی سەوز..