بە پێی نووسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێم، چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە پارێزگای ھەڵەبجە دەکرێنەوە ئەوانیش بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری بازرگانی، دروستکردنی دانەوێڵە، بازرگانی دانەوێڵە، بازرگانی کەل و پەلی خۆراک، گەشەپێدانی پیشەسازی کۆمپانیاکان.
نوخشە ناسح، قائیمقامی ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕیاری کردنەوەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی ھەڵەبجە لە ٢٠١٥وە و لە کاتی بە پارێزگابوونییەوە دراون، بەڵام تا ئێستا زۆربەیان جێبەجێنەکراون.
وتیشی، لە کۆی ١٧ بەڕێوەبەرایەتی تا ئێستا تەنھا ٩ بەڕێوەبەرایەتی کراونەتەوە و ئەوانەشی کراونەتەوە کێشەی بودجە و کەمی کارمەندیان ھەیە و زۆربەشیان بینای تایبەت بە خۆیان نییە.
لەو خۆپێشاندانەدا ھاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) ، ھاوسەرۆکانی گشتی پارتی ھەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ، پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (ھەدەپە) , ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، لە نێوانیاندا بەسەدان کەس لە شاری ماردین، سێرت، ئیلیح و ئامەد، لە شارۆچکەی تلقەبینی ناوچەی سلۆپی بارێزگای شڕنەخ کۆبوونەوە و بەرەو دەروازەی سنووری خابور رێپێوانیان کرد.
لای خۆشییەوە بەردان ئۆزتورک ھاوسەرۆکی (کەجەدە) لەو بارەیەوە راگەیاند, ئێستا بە ھاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، تورکیا لە سیاسەتی داگیرکەری بەردەوام دەبێت، ئێمە وەک گەلی باکوری کورستان ئەمە قەبوڵ ناکەین.
تورکیا لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەوە ھێرشی سەربازی بۆسەر چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و لەدوای سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمیش بە توندی دەستیکردووە بە تۆپبارانکردن و بۆردوومانکردنی ئەو ناوچانە و سەربازێکی زۆری ڕەوانە کردووە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی پاراستنی گەل - ھەپەگە ڕایگەیاند، تەنھا لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٢٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
کاتژمێر (٦:٤٥) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، ڕێکەوتی (٢٠٢٢/٤/٢٦) لە لایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە ھاوڵاتییەکی ھەرێمی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ھەرێمی کوردستان و لەدەروازەی باشماخ بەناوی ( م ـ ع ـ ح) لە دایکبووی (١٩٧٠)، دانیشتووی یەکێک لەشارەکانی ھەرێمی کوردستان دەستگیرا.
پاش پشکنین دەرکەوت بڕی (١٠٠٠گم)، واتە یەک کیلۆگرام مەوادی قەدەغەکراوی لەجۆری (تلیاک) لەژێر جل و بەرگەکەی حەشاردابوو، پاش دەستبەسەرداگرتنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و تاوانبار ڕەوانەی دادگا کرا بە مەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی.
بەڕێوەبەڕایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ سوپاس و دەستخۆشی خۆی بۆ کارمەندانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخ ڕاگەیاند و دڵنیایان دایە ھاوڵاتیان کەوا کوردستان لەو کارانە دەپارێزن.
ئەو خۆبەخشانە ڕایانگەیاند، نیگەرانن لە جیاوازیکردن لە نێوان خۆبەخشانی تەندروستیی لە پارێزگاکانی ھەرێم و بەردەوامیش دەبن لە ناڕەزاییەکانیان لە پێناو دامەزراندن.
بەپێی داتای ھەمان بەڕێوەبەرایەتی بەرزترین ڕێژەی دابارین ئەمساڵ لە ناحیەی مەیدان بووە و نزمترین ڕێژەش لە خانەقین.
ھەروەھا بە پێی داتاکانی ھەمان بەڕێوبەرایەتی ڕێژەی باران بارینی ئەم ساڵ لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ھەتاوەکو ئەم بەروارە لە ھەنێک ناوچە لە یەکترەوە نزیکن و لە ھەنێک ناوچە بە ڕێژەی لە سەدا ٤٠ بۆ ٥٠ کەمترە. بە جۆرێک لە خانەقین لەگەڵ ساڵی ڕابردودا نزیکەی لە سەدا ٥٠ کەمتر باران باریوە بەڵام لە کفری ڕێژەی باران بارین بەراورد بە پار زیاترە.
بەڵام دانیشتووانی گوندەکە دەڵێن، ئەوان تاپۆیان ھەیە کە مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٤٧ دەگەڕێتەوە، دانیشتوویەکی ئەو گوندە کە ١٣٤ ماڵی تێدایە دەڵێت، پێیان وایە ھۆکاری ناچارکردنیان بە چۆڵکردنی گوندەکەیان ئەوەیە، کە شوێنەکەیان زۆنێکی زێڕینە و کەوتووەتە نێوان ھەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٠٠ مەتری.
فەرمانبەران ئاماژەیان بەوەکرد، بەردەوام دەبن لە گردبوونەوە و بایکۆت تاکو مووچەکانیان وەردەگرن.
شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمساڵ لە عێراق ١٥ ھەزار ٢٥٢ کەس دەتوانن حەج بکەن و لەو ڕێژەیەش ھەرێمی کوردستان، نزیکەی دوو ھەزار کەس دەتوانن بەشداربن.
وتیشی، ئەو ژمارەیەی ناویان لە تیروپشک دەرچووە، ھەموویان ناتوانن حەج بکەن، چونکە ئەمساڵ پشکی ھەرێمی کوردستان و ھەموو وڵاتان کەمبووەتەوە، بۆیە تەنھا دەتوانن دوو ھەزار کەس یان کەمێک زیاتر بنێرن بۆ سەفەری حەج، چونکە لە تیروپشکی ساڵی ٢٠٢٠دا نزیکەی چوار ھەزار و ٣٠٠ کەس بوون، بۆیە ئەوانەی تەمەنیان ٦٥ ساڵە جیایان دەکەنەوە بۆ ساڵی داھاتوو و بە ھیچ شێوەیەک مافیان ناخورێت و شوێنیان پارێزراوە بۆ ساڵی داھاتوو.
لەبارەی مەرجەکانیشەوە ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕێنمایی وەرگرتنی حاجیان دوو مەرجە، یەکەم تەمەنی حاجیەکە لە ٦٥ ساڵ زیاتر نەبێت، واتە لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ ناتوانێت حەج بکات، ھاوکات پێویستە ئەو کەسانە کارتی ڤاکسینی باوەڕپێکراویان ھەبێت و پاسپۆرتیان تەواو بێت.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کورتە باسێکی دەربارەی دۆخی سیاسی و ئابووری ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە خستەڕوو، ھاوکات پوختەیەکی لەبارەی ھەنگاوەکان بۆ ئەنجامدانی دیداری یەکێتی لە سلێمانی باسکرد و دووپاتیکردەوە کە دەبێت دیداری یەکێتی وەڵامدەرەوەی کێشە و داوا و خەمەکانی خەڵک بێت، پێویستە دیدارەکە دەست لەسەر کێشەکان و برینەکانی یەکێتی دابنێت.
لەو کۆبونەوەیەدا، بەوردی تاوتوێی بارودۆخی ناوخۆی حزب و رووداو و پێشھاتەکانی ئێستا کرا، لەبەر رۆشنایی دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و کوردستان.
دۆخ و گوزەرانی ھاوڵاتیان لە ھەرێم و بەتایبەت لەسنوری سلێمانیدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بوو کە تێیدا جەختکرایەوە کە پێویستە گرنگی زیاتر بە جێبەجێکردنی داواکانی ھاوڵاتیان بدرێت و ھەوڵی جدی بنرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر.
حسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو یاسایە دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچووانی کۆلێژە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەری لە کەرتی تایبەتدا دەڕەخسێنێت، بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان دەڕەخسێنیت، بەڵام بەو مەرجەی لە کەرتی گشتییدا دانەمەزرابن .
وتیشی، وەزارەتی کشتوکاڵ سەرقاڵی ئامادەکردنی رێنماییە بۆ جێبەجێکردنی یاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، کە پڕۆژەی کەرتی تایبەتن.

ئاماژەیان بەوەکردووە کاھوەکان شیاونەبوو بۆ خواردن و دەبوونە ھۆی زیانی تەندروستی بۆ ھاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
کەلەماوەی تەمەنیاندا دڵسۆزانە ئەرکەکانیان راپەڕاندووە و لەخزمەتی ئاسایش و ئارامی ھەرێمی کوردستاندا کاریان کردووە، تۆفیق عەلی لێپرسراوی کۆمیتەی ٢٥ ی رێکخستنی ئاسایشی یەکێتی لە وتەیەکدا رایگەیاند دابەشکردنی خەڵاتی رێزلێنان بەسەر ئەفسەرانی خانەنشینی ئاسایشدا بۆ بەبیرھێنانەوەی ئەو خزمەتە زۆرەیە کەلەڕێگای دابینکردنی ئارامیدا پێشکەشیان کردووە، بەڵینیشی دووپاتکردەوە کەلەسەر ڕێگەی دروستی ئەوان بۆ دابینکردنی سەقامیگری ئاسایشی ھاوڵاتیان بەردەوام دەبن.
لەو کۆبونەوەیەدا کە جەزا سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەند ئامادەی بوو، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد باسی لەدوایین پێشھاتەکان و بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستانی کرد و دواتریش لەبارەی ھەنگاو و ئامادەکارییەکان بۆ دیداری یەکێتی لە سلێمانی بەرچاو ڕوونی بە ھەڤاڵاندا و پێویستی گرتنەبەری بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ سەرخستنی دیداری یەکێتی دووپاتکردەوە و باسیلەوەشکرد کە دەبێت ھەمووان بەرۆحیەتێکی یەکێتیانەوە ھەنگاو بنێن و دەرفەتیش بۆ ھەمووان بڕەخسێت تاوەکو پێشنیاز و راسپاردەکانیان بخەنەڕوو.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەئامادەکارییەکان و لیژنەکانی تایبەت بە دیداری یەکێتی کرا و شێوازی گرتنەبەری بەرنامە و پلانی پێویست بۆ سازدانی دیدارەکە تاوتوێکرا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد راشیگەیاند دەبێ رەچاوی پسپۆڕیی و شارەزایی ئەو کادر و کەسانە بکرێت کەدەبنە ئەندامی لیژنەکان لەدیداری یەکێتی سلێمانی-چەمچەماڵ، بۆئەوەی بەرھەمی دیدارەکە پێکھێنانی نەخشەرێگایەکی تۆکمەبێت بۆ ئایندە و دیدی یەکێتی لەسەر کۆی پرسەکان لەم قۆناغەدا دیاری بکرێت.
کۆبوونەوەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی، بەخستنەڕووی سەرنج و پرسیار و پێدانی روونکردنەوە و پێشنیازی پێویستی ئامادەبووان کۆتایی ھات.
"بەختیار محەمەد" لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ھاتووچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە رۆژی پێنج شەممەوە دەست دەکرێت بە پێدانی تابلۆی نوێ بە سیستەم و دیزاینێکی نوێ بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تۆماری یەکەم جارە، لە دوای جەژنی ڕەمەزانیش ڕێنمایی زیاتر سەبارەت بە جۆرەکانی تر بڵاو دەکرێتەوە. رۆژی ٢٥ی ئادار لە ھەولێر دەستکرا بە پێدانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل و ئەمڕۆش لە دھۆک دەستیپێکرد.