"ئەمین بابە شێخ" وتەبێژی یەکێتی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ھەوڵەکان بۆ ئەوە بوو بەیەکڕیزی و پڕۆژەیەکی یەگرتووی نیشتیمانی بچنە بەغداد، وتیشی، پێشوەخت پارتی لەگەڵ چەند لایەنێکی تر بەبێ ئاگاداری یەکێتی و لایەنەکانی تر رێککەوتنی کردبوو، کە ئەو رێککەوتنانە خزمەت بە پڕۆسەی سیاسی عێراق و مافە دەستورییەکان و قەوارەی ھەرێم ناکات، وتیشی، "بافڵ جەلال تاڵەبانی" و وەفدەکانی یەکێتیی بە دەسەڵاتی تەواو و بە بڕیاری سەربەخۆی نیشتمانییەوە لەگەڵ پارتیدا گفتوگۆیان دەکرد دوور لە پرەنسیپەکانی تاکڕەوی و قۆرخکاری، بەڵام وەفدەکانی پارتی بە ناوەڕۆکێکی تەمومژاویەوە دەھاتن بۆ کۆبوونەوەکان، بە بیر پارتیشی دەھێننەوە ھیچ رێککەوتنێکی کۆنکرێتییان لەگەڵیان نەبووە، چونکە ھەلی وایان نەڕەخساند و دەیانویست رێککەوتنێکی ناشەفافیان لەگەڵ بکەن.
وتەبێژی یەکێتی بەشدارینەکردنی فراکسیۆنی یەکێتیشی لەیەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران گەڕاندەوە بۆ ھەڵوێستی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت و کێشەی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان و ھیچ پەیوەندی بەھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە نەبووە.
وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێداگری بۆ کاندیدکردنەوەی "د.بەرھەم ساڵح" لەبەرئەوەیە پارێزەری دەستور و بەرژەوەندی گەلانی عێراق و قەوارەی ھەرێم دەبێت، یەکێتی ھەمیشە لەگەڵ یەکڕیزی ماڵی کورد بووە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش ھەمیشە بڕوایان بە پرەنسیپی دیالۆگ و دانوستاندن نەگۆڕە، ئێستاش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دەرگای ئەو بژاردەیەیان دانەخستووە بە مەرجێک بۆ رێککەوتنێکی کۆنکریتی بێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە :
ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە وەڵامی راگەیاندراوەکەی ئەمرۆی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم لێدوانەی بۆ راگەیاندنەکان دا :
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە دوێنێ ٢٣ی کانونی دووەمی٢٠٢٢، بۆ رای گشتی کوردستانیی بڵاویکردەوە، خستنەڕووی راستییەکانی تێدابوو ،چونکە لەدانوستاندنەکاندا ھەر لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی تشرینی یەکەمی ساڵی پارەوە ھەوڵەکانمان بۆ ئەوە بوو بەیەکڕیزی و پڕۆژەیەکی یەکگرتوی نیشتمانییەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق بە شیعە و سوننەوە بچینە بەغدا، بەڵام بەداخەوە پێشبینی ئەوە دەکرا پێشوەخت پارتی لەگەڵ چەند لایەنێکی تردا بەبێ ئاگاداری ئێمە و لایەنەکانی تر چوبوونە ناو رێککەوتنێکەوە کە بەھیچ شێوەیەک خزمەت بە پرۆسەی سیاسی لەعیراق و مافەدەستوریەکان و قەوارەی ھەرێمی کوردستان ناکات. ھەر لەسەرەتای ئەو کۆبوونەوانەوە ھەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانی و وەفدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دەسەلاتی تەواو و بە بڕیاری سەربەخۆی نیشتمانیەوە لەگەڵ پارتی دا گفتوگۆیان دەکرد دور لە پرەنسیپەکانی تاکڕەوی و قۆرخکاری لە پرۆسەی بڕیاردانی سیاسیدا .
بەڵام بەداخەوە ئەوە وەفدەکانی پارتی بوون کە بە ناوەڕۆکێکی تەم و مژاویەوە دەھاتن بۆ کۆبوونەوەکان.
ھەر لێرەدا بە بیر پارتی دیموکراتی کوردستان دەھێنینەوە کە ھیچ رێککەوتنێکی کۆنکرێتیمان لەگەڵیان نەبووە، چونکە خۆیان ھەلی وایان نەڕەخساندو دەیانوویست رێککەوتنێکی ناشەفافمان لەگەڵ بکەن.
بەشداری نەکردنی فراکسیۆنی یەکێتی لەیەکەم دانیشتنی عیراق لەبەر ھەڵوێستی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت (راکان جبوری) و کێشەی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بوو و ھیچ پەیوەندی بەھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە نەبووە.
لەبارەی دووبارە کاندیدکرنەوە ی سەرۆک بەرھەم ساڵح بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی، پێداگریمان بۆ ئەوەیە کە ئەو وەک پارێزەری دەستووری عێراقی فیدراڵ و پارێزەری بەرژەوەندییەکانی گەلانی عیراق و قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەبێت، وەک چۆن ھەمیشە نوێنەرانی تری یەکێتی نیشتمانی لەبەغدا بەپێی دەستوور ئەم ئەرکەیان جێبەجێکردووە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە لەگەڵ یەکڕیزی ماڵی کور د بووەو ھەوڵی بەردەواممان دوپاتکردووەتەوە بەڵام کە دڵنیابووین پارتی بەئەجێندایەکی تەم و مژاوی ھاتە ناو دانوستانەکان و نێو پرۆسەی سیاسی عێراقەوە ھەستمان کرد ئەو ھەوڵانە مەترسیدار دەبن و خزمەت بەپرۆسەی دیموکراسی و مافە دەستووریەکانی گەلانی عیراق و قەوارەی ھەرێم ناکات، بۆیە ئێمەش لەڕوانگەی بڕوای نەگۆڕو چەسپاومان بەڕێکارە دەستووری و دیموکراتییەکان لەپرۆسەی سیاسی عێراق کاندیدی پەسەندکراوی خۆمان و بەرەزامەندی زۆر لایەنی تری عێراقی و کوردستانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دیاریکرد.
لە کۆتاییدا دوپاتی دە کەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ھەمیشە بڕوای بە پرەنسیبی دیالۆگ ودانوستاندن نەگۆڕە و ئێستاش لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی دەرگای ئەو بژاردەیەمان دانەخستووە بەمەرجێ بۆ رێککەوتنێکی کۆنکریتی بێت
لەوبارەیەوە ھەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە بەگرتنەبەری رێگای دیالۆگی بنیاتنەرانە ھەوڵی لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسیەکان بدرێت و چەمکی تەوافوق و کاری پێکەوەیی بکرێتە بنەمای کارکردن بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار.
لەبارەی رۆڵی کوردەوە، ھەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی یەکریزی کورد لەبەغداد کردەوە بەجۆرێک کەماف و شایستە دەستورییەکانی ھەرێم بکرێتە ئەولەویەتی دانوستانەکان.
لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەریتانیا و جەخت لەسەر ھەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لەھەموو بوارەکاندا کرایەوە.
خولەكە لەلایەن رێكخراوی سیید فاوەندەیشن بە هاوكاری و پاڵپشتی دارایی كونسولخانەی ئەمریكا و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ 48 كارمەندی وەزارەتی ناوخۆو دوو بە ڕێوەبەری وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان كرایەوەو تایبەت بوو بە ڕاهێنانی باشترین پەیڕەوانی وەڵامدانەوەی بازرگانی بە مرۆڤ .
لەمیانی کۆبونەوەکەدا بەرپرسانی میحوەرەکانی پێشمەرگە، پوختەیەکیان لەسەر دۆخی میحوەرەکان و پێداویستیە ھەنووکەیەکان خستەڕوو، وەزیری پێشمەرگە و ستافی باڵای وەزارەتیان دڵنیا کردەوە لە تۆکمەیی و توندوتۆڵی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و سازو ئامادەییانی بەردەوامیان.
شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: ھەنگاوەکانی رێفۆڕمی سەربازی لەوەزارەتدا لەگەڵ ھاوکاری و ھەماھەنگیەکانی ھاوپەیمانان، دەخوازێت کاربکرێت بە ئاراستەی رێکخستنەوەی تەواوی ھێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا ، هەروەها رۆڵی بەرپرسانی میحوەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی لەماوەی شەڕی داعش بەرزنرخاند و ستایشی ھەوڵەکانیانی کرد، لە رێکخستنی ھێزەکان رۆڵ و کاریگەری دروستیان لە ھێرش و رووبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی سەنگەرەکانی بەرگری لەخاک و نیشتمان.
لەلایەکی تریشەوە ، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندە و جێگرانی (مقدم) سەرجەم لیواکانی پیادەی پێشمەرگەش کۆبووە وفەرماندەکانی راسپارد چاو کراوەتر، بە بەرنامەو تەکنیکی نوێی جەنگی، روبەڕووی تیرۆریستانی داعش ببنەوە، لەتێکشکان و راوەدوونیان بەردەوام بن.
ھاوکات ستایشی ئەرکی قارەمانانەی فەرماندەی لیواکان و سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگەی کرد، لە رۆڵی ئازایانەیان بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامی، سەنگەرەکانی بەرگری لەخاکی کوردستان. داواشیکرد زیاتر پابەندی رێسا و دسپلینە سەربازیە نوێیەکان بن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئامارێک لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ھەزار و ٦٣٤ کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، لەو ژمارەیە ٦١٩ کەسیان داخڵ کراون و چارەسەریان پێدراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەماوەی پێنج رۆژدا لە سلێمانی ٤٧ کەس بەھۆی رووداوی کەوتن و و ١٨ کەسی تر بەھۆی رووداوی ھاتووچۆوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دەروازەی سنووریی سێمێلکا رۆژی شەممە بە مەبەستی ھاتووچۆی کارمەندانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ رۆژئاڤا کرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر لە بەشی ھەرێمی کوردستانەوە داخرایەوە و ڕێگە بە ھیچ جموجوڵێکی بازرگانی و ھاتووچۆی ھاووڵاتیان نادرێت.
لە ڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، دەروازەی سنووریی سێمێلکا داخراوە و زیاتر لە مانگێکە ڕێگە بە ھیچ جموجوڵێکی بازرگانی و ھاتووچۆی ھاووڵاتیان لەو دەروازەوە نادرێت و بەھۆیەوە لە ڕۆژئاڤا قەیران دروست بووە و نرخی خواردن و پێداویستییەکان لەسەر ھاووڵاتیان زیادی کردووە.
37 ڕۆژە تەرمی دانەری 10 مانگ نەدۆزراوەتەوە و لە ئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر لە ناحیەی قوشتەپە دەستیان بەگەڕان كردووە و لە چەند سەعاتی داهاتوودا ئەنجامێكیان دەست دەكەوێت.