لەو کۆربەندە باس لە پێشخستنی بوارەکانی بارزگانی و ئالوگۆری بارزگانی ھەرێم و ھۆڵەندا کرا لەچواچێوەی ئەنجامدانی پرۆژەی بزنسی بچوک.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی دامەزراندنی کۆمپانیاکانیان خێرا کردووە و رووبەڕووی ئەو گروپە بەرژەوەندی خوازانەش بونەتەوە کە رێگری دروستدەکەن.

قوباد تاڵەبانی جەختیشیکردەوە بە پشتیوانی گەنجان دەتوانن رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە.

هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆڕبەندەکە بریتیبوو لە برەودان بە ھاندانی کەرتی تایبەت و دەستی کاری گەنجان و لاوان لە سێکتەرەکانی سیستەمی بانکی و پاڵپشتی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران و زیادکردنی رێژەی سەوزایی.
 
 ھەر لە کۆربەندەکە چەندین ڕاپۆرت لەلایەن ئامادەبوان خرایە روو بۆ پێشخستنی تواناکان بۆ وەرگرتنی سود و زانیاری لێیان.