بەشی پیشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە پارێزگای ھەولێر ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ باران بارین دەست پێدەکات لەناوچەی شاخاویەکان باران بارینی بەلێزمە و ھەورە تریشقە دەبێت وە لەناوچەکانی تر نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت وە لەکاتەکاتی دەرنگانی شەو باران بارین نامینێت، سبەی ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەورو ھەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لەکات و شوێنی جیاوازدا و لە کاتەکانی دوای نیوەرۆدا لە ناوچە شاخاویەکان بارانی بەلێزمە دەبارێت .

لە پارێزگای سلێمانی  ئەمڕۆ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوزدا وە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا رێژەی بارانبارین زیاد دەگۆرێت بۆ بارینی بارانی بەلێزمە ھەورە تریشقەشی لەگەڵدایە بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا، سبەی پێنج شەممە ئاسمان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاوزدا ھەندێک کات دەگۆرێت بۆ بارانی مام ناوەند و لێزمە باران بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا .

لە پارێزگای دھۆکیش ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاواز و لە کاتەکانی دوای نیوەرۆدا بارانی مام ناوەند و لێزمە باران دەبارێت بەشوێیەکی پچر پچر بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا، سبەی پێنج شەممە ئاسمان نیمچە ھەور وھەوری تەواو دەبێت، لەگەل بارینی نمە باران لەکەتاکەنی دوای نیوەرۆدا وبارینی لێزمە باران لەناوچە شاخاویەکاندا بەشوێوەیەکی پچر پچر .

لە پارێزگای ھەڵەبجە ئەمڕۆ ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە جیا جیاکاندا وە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا بارانی بەلێزمە دەبارێت و ھەورە تریشقەشی لەگەڵدایە، سبەی  پێنج شەممە ئاسمان نیمچە ھەورو ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران وە لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ھەندێک کات دەگۆرێت بۆ لێزمە باران بەشوێیەکی پچر پچر .