کوردستان

 "واین ماروتو" وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تویتێكدا نوسیوێتی، هەر هێرشێك دژی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانان، بەزاندنی دەسەڵاتی دامەزراوەكانی عێراق و سەروەری یاسا و نیشتمانی عێراقە و ئەو هێرشانە ژیانی هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان لە پێشمەرگە و هاوپەیمانان دەخاتە مەترسییەوە. "واین ماروتو" وتیشی سیستمی بەرگری توانیوێتی بەرپەرچی فڕۆكەكانی تر ببێتەوە و هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە. 
درەنگانێكی شەوی رابردوو هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، دژە تیرۆری هەرێمی كوردستانیش وتی، هێرشەكە لەرێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە بووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە،  بەپێی زانیارییەكان لەكاتی هێرشی ئەو  دوو درۆنە بۆمبڕێژكراوە دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە فڕۆكەخانەی هەولێر بیسترا و بۆ ماوەیەك گەشتە ئاسمانییەكان راگیران.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی کردووە، وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندامێتی بەختیار محەمەد راوێژکاری وەزیری پێشمەرگە و ھۆشمەند حەیدەر جێگری سەرۆکی ئەرکان لە وەزارەت سەردانی واشنتۆن دی سی دەکەن و ئامانجیش لە سەردانەکە بەشدارییکردنە لە پرۆگرامێک کە ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت، پرۆگرامە لێپرسراوانی باڵای ئەمنی حکومەتی عێراقیش بەشداریی تیادا دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بە پێی زانیارییەکان شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە نزیک گوندی سعێدی سەر بە ناحیەی رەشدا ھێرشیان کردوەتە سەر ھێزەکانی پۆلیسی عێراق و بەھۆیەوە سێ پۆلیس کوژراون، لە کاردانەوەیەکیشدا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەپەرچی توندیان دانەوە و بەھۆیەوە شەش تیرۆریست کوژران و سیانی تریش برینداربوون. لە ئێستاشدا ھێزە ئەمنییەکان کێوماڵکردنی ئەو ناوچانەیان دەست پێکردوە کە جموجوڵی تیرۆرسیتانی تێدایە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"دەروون عومەر" بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان رایگەیاند، ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەشێوەی قستی درێژ خایەن بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت لەسنوری شارەوانی کەلار دروست دەکرێت، وتیشی زەوی پڕۆژەکە لەشوێنێکی گونجاو دەبێت بەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ کاری رۆژانەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئەمڕۆ (١٢ی ئەیلولی ٢٠٢١) بە ئامادەبوونی دابان شەدەڵە ئەندامی سەرکردایەتی و کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان لەو دەڤەرە بەڕێوەچوو، باس لە گرنگی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە "یەکگرتووییمان لە بەغدا دەبێتە ھێزێک بۆ کورد بۆ ئەوەی بتوانین شایستە داراییەکان و سەقامگیری و خزمەتگوزاری باشتر بەدەست بھێنین بۆ گەلەکەمان" ھەروەھا وتیشی "بەیەکەوە دەتوانین کار لەسەر جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستور بکەین".

سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان راشیگەیاند، کار لەسەر ئەوە دەکەین کە رێژەی کورسی و پۆستەکانی کورد شایستە بێت بە پێگەی کورد، ئەوەش بە ھاوپەیمانی کوردستان دەکرێت.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی چەمچەماڵ، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ بە پەرت و بڵاوی بچینە بەغدا ئاسانتر دەتوانرێت غەدر لە کورد بکرێت بۆیە دەبێت بە ھێزەوە بچینە بەغدا و بەیەکەوە بەھێزترین، داوا لەئێوە دەکەم کە ھەمووتان ئەرکی سەرشانی خۆتان جێبەجێ بکەن و کار لەسەر سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان بکەن.

سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان ئەوەشی ووت، سەلماندوومانە ئێمە باشترینین بۆ گەیشتن بەرێککەوتن لەگەڵ بەغدا و لایەنە سیاسیەکانی عێراق متمانەیان بەئێمە ھەیە، بۆیە دەبێت کار لەسەر سود وەرگرتن لەو متمانەیە بکەین و مافە رەواکانی گەلی کورد بەدەست بھێنین.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی رێکخستنی چەمچەماڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرنج و پێشنیازەکانی خۆیان لەبارەی بەڕێوەبردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن خستەڕوو، راشیانگەیاند: کە پەرۆشن بۆ بەشداریکردن لەو پرۆسە گرنگە و سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان و ناردنی زۆرترین نوێنەر بۆ بەغدا بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


لەدیدارێکدا کە زیاد جەبار سەرۆک و ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەیبوون، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وێڕای بەخێرھێنانی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بۆ ناو ڕیزەکانی یەکێتی، لەوتەیەکیدا بڕیارەکەی شادی نەوزادی بەهەنگاوێکی هاوسەنگ و گرنگ لەقەڵەم دا لەژیانی سیاسی ئەو پەرلەمانتارەدا بەوپێیەی گواستنەوەی خەباتی پارلەمانی بۆ نێو فراکسیۆنی یەکێتی و متمانەدان و قایل بوون بەو سیاسەتەی کەئەم حزبە پەیڕەوی دەکات خۆی لەخۆیدا هەنگاوێکی گرنگە، و هیوای خواست لەگەڵ هەڤاڵەکانی تریدا لەفراکسیۆنی یەکێتی بتوانێت خزمەت بەسیاسەت و ئەجێندای ئەم حزبە بکات و کاربکات بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان. 

لەبەرامبەر ئەو پێشوازییە شایستەیەدا، پەرلەمانتار شادی نەوزاد رایگەیاند کە سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی بەمەبەستی دەربڕینی ئامادەیی یە بۆ کارکردن و وتیشی: لێرەوە بەردەوامی بەکارەکانی (ی.ن.ک) دەدەم و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی درێژە بە خزمەتەکانم دەدەم، لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشەوە، شادی نەوزاد بەڵێنی دا کە یەکەمین هەنگاوە سیاسییەکانی لەریزەکانی یەکێتیدا، کارکردن بێت بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی. 

لەبەرامبەردا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێی راگەیاند: یەکێتی ماڵە گەورەکەی ھەمووانە، دەخوازین بەیەکەوە وەک فراکسیۆن و پەرلەمانتارانی یەکێتی پەرۆشتر کار بکەن لەسەر داوا و مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاوكات كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە پێدانی فۆرمێكی زانیاری كە بدرێت دنگدەرانی سنوری بازنەی یەك لە پارێزگای كەركوك تاوەكو لە رێگەی تیمی گەرۆكەوە  شوێنی دەنگدانی هاوڵاتیان و چۆنیەتی دەنگدانیان بۆ رون بكرێتەوە بە ئامانجی بەشداریكردنی زۆرینە لە هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە، لە ئێستادا ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا گەیشتوتەوە ٣٧٠٠ مێگاوت و خواستیش لەسەر بەکارھێنانی کارەبا نزیکەی ٥٠٠٠ وات دابەزیوە.ئەوەش لە کاتێکدایە کە ھەوڵەکان بۆ باشترکردنی ئاستنی بەرھەمھێنان و کۆنترۆڵ لە دابەشکردن و بەکارھێنان بەردەوامە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی ھەرێم لە لێدوانێکدا دووپاتی کردەوە، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ پێکھێنانی ھێزێکی یەکگرتووی پێشمەرگە، لەبارەی  پەیوەندییەکانیشیان لەسەر ئاستی عێراق رایگەیاند پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوپای عێراق بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەماھەنگییەکانی لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامە و ئەوەش بەرز دەنرخێنن. 
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی داوایکرد کاکەییەکان لەم خەباتی دیموکراسی و ھەڵبژاردنەشدا وەک ھەمیشە رۆڵی گرنگ و پێشەنگ ببینن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و پارێزگاری لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەلی کارەکە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لەپارێزگای ھەڵەبجە بەھاوکاری ڕێکخراوی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ دەستەبەریان کردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی سەرچاوەکانی ئەفغانستان، لە ناوچەی پولی حەساری سەر بە ویلایەتی بەغلان، شەڕ لەنێوان چەکدارانی تاڵیبان و چەکدارانی بەرەی بەرگری ئەفغانستان دروستبووە و دوای چەند سەعاتێک لە پێکدادان، چەکدارانی تاڵیبان ناچار بوون بکشێنەوە و ناوچەکە بەجێبھێڵن.


لە دوای کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە، ئەمە یەکەمین پێکدادانی گەورەیە لەنێوان تاڵیبان و بەرەی بەرگریدا دروست دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو ٥٧ کۆچبەرەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون و لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا دوای دەستگیکردنیان لەلایەن تورکیاوە ڕادەستی بەرەی نووسڕە کران لە سوریا، بە ھاوکاری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراھیم خەلیلەوە گەیشتنەوە ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٨یش پەخشی ئاسمانی کەناڵەکە بە ھەردوو شێوەزاری "سۆرانی و کرمانجی" دەستیپێکرد و لە ڕێوڕەسمێکدا لەلایەن سەرۆک مام جەلال کرایەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆک، ڕۆژی شەممە خولێکی تایبەت بۆ ئەو کارمەندانی لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین کار دەکەن دەکاتەوە، ڕۆژی یەک شەممەش بۆ ڕۆژنامەنوسان و ڕۆژ دوو شەممەش بۆ مامۆستایانی ئایینی "موسڵمان و مەسیحی و ئێزدی" لە سنوری دھۆک خول دەکرێتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...708709710711712...817