لە ھەولێر کەسێک بۆ فێڵکردن لە خەڵک خۆی دەکات بە پارێزەر و دەستگیر دەکرێت
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢
پۆلیسی ھەولێر دەستگیرکردنی ٦ کەسی بە تۆمەتی دیزیکردن، فێڵکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر ڕاگەیاند و دەڵێت یەکێک لەو کەسانە خۆی کردووە بە پارێزەر و فێڵی لە خەڵک کردووە.
بە وتەی ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ئەو کەسەی خۆی کردووە بە پارێزەر خەڵکی ھەولێرە و لە یەکێک لە ھۆتێلەکان ژیاوە و فێڵی لە چەند ھاوڵاتییەک کردووە.
وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەشڵێت " ئەو کەسە بە خەڵکی وتوە بە بڕێک پارە منداڵەکانتان لە دامودەزگاکان بۆ دادەمەزرێنم، پاش ئەوەی ئەو کەسانە ھاتنە لامان و سکاڵایان تۆمار کرد لێکۆڵینەوەمان دەستپێکرد، لە بۆسەیەکدا ئەو کەسەمان دەستگیرکرد".
دەستگیرکراوەکان پێکھاتوون لە دوو باند، باندێکیان تۆمەتبارن بە دزینی ٢٥ ماتۆرسکیل، و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر.