"ھۆگر عەزیز" وتەبیِژی پۆلیسی ھەولێریش رایگەیاند: ئەو دوو باندە جگە لە دزینی ماتۆڕی ھاوڵاتیان لە ھەمان کاتدا لە ژێر کاریگەری مادەی ھۆشبەردا و بەھەڵگرتنی چەک ئەو دزیانەیان ئەنجامداوە, رووبەرووی ھێزە ئەمنیەکانیش بوونەتەوە .

وتەبیِژی پۆلیسی ھەولێر ئەوەشی ئاشکرا کرد جگە لەو تاوانبارانە،  تاوانبارێکی دیکەش دەستگیرکراوە کە خەڵکی شاری ھەولێر نەبووە و خۆی وەک پارێزەر ناساندووە و بە بیانۆی دامەزراندنی خەڵکی لە دەزگا و دامەزراوە جیاکان پارەی لە ھاوڵاتیان وەرگرتووە, ئەو تاوانبارەش لە ھەڵمەتی دەزگا ئەمنیەکان دەستگیر کراوە .