کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ باران بارینی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت و لە رۆژی ھەینیشەوە شەپۆلێکی باران بارینی بەھێز لە پارێزگاکانی کرماشان و سنەوە روو لە ئێران دەکات و شەپۆلەکەش حەوت پارێزگا دەگرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ھەندێک لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان و باکور و باکوری خۆرئاوای ئێران، باران بارینی بەخۆڕ و تەرزە دەبێت و ئەگەری دروست بونی لافاو لە ئارادایە.