"د. وەلی مەحمود"سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو تیمەی ئیدارەی گشتی یەکێتی لەماوەی رابردوودا لە نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی زانکۆی کۆیە بەشێوەیەکی زۆر باش کارەکانیان راپەڕاندووە ، لەبەر ئەوە رێوڕەسمێکی رێزلێنان لە لیژنەکانی ئیدارەی گشتی یەکێتی رێکخرا.

ھاوکات"نزار مستەفا" لێپرسراوی بەشی نۆژەنکردنەوەی ئیدارەی گشتی یەکێتی رایگەیاند، ئەوەی لەتوانای ئیدارەی گشتیدا بوو لەسەر فەرمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ زانکۆکان جێبەجێ کراوە.