قوباد تاڵەبانی ٥٠٠ ھەزار شەتلی ھەنار وەکو ھاوکاری دەگەیەنێتە جوتیاران
کوردسات نیوز
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢
وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ٥٠٠ ھەزار شەتلی ھەناری سازان لەلایەن قوباد تاڵەبانی بەسەر جوتیاران و خاوەن باخەکانی ھەناردا دابەشدەکرێت و ئامانج لەم پرۆژەیە سەوزکردنی ھەرێمی کوردستان و بەبازاڕکردنی ھەناری خۆماڵییە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵدا ھاتووە، جوتیارانی قەڵادزی، ھەورامان قەرەداغ ، شارباژێر ، شارەزور ، پێنجوین و بەرەو رانیە سودمەند دەبن لەم پرۆژەیە و دەرفەتی کاری بۆ دەیان کەس رەخساندووە.
وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت "پرۆژەکە ماوەی ساڵێک و شەش مانگ دەخایەنێت، وە ئەم پڕۆژەیە چاودێری و سەرپەرشتی دەکرێت لە لایەن تیمێکی شارەزاوە."
ئاماژە بەوەش کراوە " ئەم شەتڵانە بە خۆرایی بەسەر جوتیاران و خاوەن باخەکانی ھەنار و میوە دابەش دەکرێت، لە پێناو بوژانەوە و سەوزکردنی ناوچەکە و ناساندن و بەبڕاندکردنی جۆری ھەناری نایابی کوردستان."