کامەران عزەت نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: دوای بەدواداچونی ورد بە ھاوکاری ئاسایشی ئابووری توانرا لە ئوتێل بابوسیدا لەئەسحابەسپی دەستبگیرێت بەسەر بڕی ٢٥٠ کیلۆگرام ھەنگوینی ساختەدا کە شیلە و شانەی ھەنگوینیان تێکەڵ کردووەو بەھەنگوینی ئەسڵی بەھاوڵاتیانیان فرۆشتووە کەئەمەش فێڵی بازرگانیەو یاسا ڕێگەی پێنادات. 

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد بەفەرمانی دادوەری یەکی لێکۆڵینەوە ئەو دوو ھاوڵاتیە و خاوەنی ئوتێلەکە روبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانیش ئوتێلەکە دادەخرێت و سەرجەم ھەنگوینە ساختەکەش لەناو دەبرێت.