بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی سوتان، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوت کە کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بەناوی (ڕەیان مەحمود جەمیل) لەلایەن باوەژنەکەیەوە سوتێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی وتەی تاوانلێکراو کە لەلایەن باوەژنیەوە سوتێندراوە و دەرکەوت کە ڕێژەی سوتانەکەی لە ٪٨٠ لاشەی گرتووەتەوە.

پۆلیسی ھەولێر ئاشکراشیکردووە، دوای بەدواداچوونێکی وورد توانرا تۆمەتبارێکی بە بەناوی (م. ح. ح.) دەستگیر بکرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (٤٠٨) لە یاسای سزادان، لەکاتی ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ھەمان ماددە بەندە.