کوردستانکوردستان

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرنگی بە کەرتی تایبەت و مافی کرێکار و رەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجان دەدەن و کۆمەڵێک ھەنگاویان ناوە و رەشنووسی یاسای کاریان ئامادەکردووە و بڕیارە لەمانگی پێنجی ئەمساڵ بچێتە ئەنجومەنی وەزیران، یاسای دەستەبەری خانەنشین و یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیش ئامادە کراوە و ئاراستەی وەزارەتەکان کراوە بۆ ئەوەی سەرنج و تێبینی خۆیان بخەنەڕوو و دوای جەژن دەخرێتە بەرنامەی کار و ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، ھەروەھا رێنمایی ھێنانی کرێکاری بیانی ئامادەکراوە، بۆ سنووردارکردنی ھێنانی کرێکاری بیانی بۆ ئەوەی زیاتر ھەلی کار بۆ کرێکاری خۆماڵی بڕەخسێنن. 

وتیشی، لە ڕێگەی بەشی دەستەبەری کۆمەڵاتییە وا دەکەن کرێکار مافەکانی دەستەبەر بکرێت، بۆ ئەوەی کە گەیشتە تەمەنی خانەنشینی، خانەنشین بکرێت وەکو ھەر کەسێک کە لە کەرتی گشتی خانەنشین دەبێت، ھەر بۆیە ژمارەی کۆمپانیای دەستەبەر زیادی کردووە و زیاتر لە ۱٦ ھەزار کۆمپانیا دەستەبەرە و زیاتر لە ۱٣٣ ھەزار کرێکاریشیان دەستەبەر کردووە، بۆیە ئێستا پارەی سندوقی خانەنشینی گەیشتووەتە ۹٠٠ ملیار دینار.

کوێستان محەمەد ئاشکراشیکرد، دەستەبەری کۆمەڵایەتی گرنگییەکەی لەوەدایە کاتێک کرێکارێک لەکاتی کارەکەیدا تووشی پێکان بێت خانەنشین دەکرێت، بەڕێژەی پێکانەکەی خانەنشینیەکەی وەردەگرێت، ئەگەر لەسەر کارەکەی کۆچی دوایی کرد یان ساڵانی خزمەت و تەمەنی گەیشتە ڕێژە یاساییەکەی خانەنشین دەبێت، بەڵام بەداخەوە زۆربەی ئەو کرێکارانە پارەی پاداشتی کۆتایی خزمەتیان وەردەگرن، ئەمە بێبەشیان دەکات لە خانەنشینی، بۆیە داوا لە ھەموو ئەوکەسانە دەکات لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، بەردەوام بن لە پێدانی پارەی دەستەبەرییەکەیان، بۆیە کاتێک چوو بۆ کارێکی تر ئەم خزمەتە لە گەڵی دەگوازرێتەوە بۆ کارە نوێیەکەی، ھەر کاتێک لە کەرتی گشتی دامەزرا دەتوانێت ئەو خزمەتەی بگوازێتەوە بۆ کەرتی گشتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی، ھەر لەو ماوەیەدا نزیکەی ١ تۆن و ٥٠٠ کیلۆ گۆشت لەلایەن ستافی پزیشکی دیاریکراوە کەھەڵگری نەخۆشین و شیاو نین بۆ بەکارھێنان و ڕەتکراونەتەوەو  بەڕێگەیی زانستی لەناوبراون.

ماوەی چەند ھەفتەیەکە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، کە بەزۆری بەھۆی بەرکەوتن لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە، لە عێراق بڵاوبووەتەوە و ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە پارێزگای کەرکووک تۆمارکرا.

بەھۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای سلێمانی چەندین ڕێکاری نوێی تەندروستی گیراونەتەبەر و ڕێگە بە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان نادرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان، زیاد جەبار ڕایگەیاند سلێمانی بۆ پەردەپۆشکردنی ناشەفافیەتی نەوت بە ئامانج گیراوە پارتی دەیەوێت تێڕوانینێک لای ھاووڵاتیان دروست بکات کە داھاتی سلێمانی ھۆکارە بۆ دابەشنەکردنی مووچە،  کە لە ڕاستیدا پارتی و حکومەتی ھەرێم ھۆکاری سەرەکی گەندەڵی و دابەشنەکردنی مووچەن.

زیاد جەبار وتیشی چاودێری دارایی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا گرنگی پێنەدراوە ئەم وڵاتەی بەرەو ناشەفافیەت بردووەو لە ھەروڵاتێکیشدا گرنگی پێنەدرێت ئەو وڵاتە گەشەناکات.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕاشیگەیاند چاودێری دارایی لە ھەرێمی کوردستان ئاگاداری یەک ڕەقەمی نەوت نییە، وتیشی: ٣١ ساڵە کورد حکومڕانی دەکات ئێستا لە پارێزگای دھۆک فەرمانگەیەک، بەشێک نییە بەناوی چاودێری دارایی، تەنھا لە سلێمانی چاودێری دارایی زۆر بەشەفافی کارەکانی بەڕێوە دەبات.

زیاد جەبار ھەروەھا داوای چالاککردنی چاودێری دارایی لە ھەرێمی کوردستان کرد و وتی دەتوانرێت بەم رێگەیە گەندەڵی و ناشەفافی کەمبکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکەمی جەژن تەنھا بۆ ڕێوشوێنەکانی مەراسیمی جەژنی ڕەمەزان دەگیرێتە بەر بۆ نێو گرتوخانەکان بۆ نوێژی جەژن و خۆ گۆڕین و ئامادەکردنی خواردنی جەژن بۆ ڕاگیراوان، سەردانی کردن لە ڕۆژی یەکەم بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

پۆلیسی ھەولێر دەشڵێت، لە ڕۆژی دوەمدا تەنھا بۆ ئافرەتانە بە پلە یەک و پلە دو، سێیەم ڕۆژی جەژن بۆ پیاوانە بە پلە یەک و پلە دو.

باسی لەوەش کردووە، لە ڕۆژی دوەم و سێیەمی جەژندا لە کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی دەرگای گرتوخانەکە دەکرێتەوە بۆ سەردانیکردنی ڕاگیراوان تا کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆ.

جەختیشیکردوەتەوە، بەشی گرتن و گواستنەوەی ھەولێر ھەمو کارئاسانیەک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی ھەر سێ ڕۆژی جەژن پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان ڕاگیراوان و کەسوکاریان کراوە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم راشیگەیاند، ئێستا ژمارەی ئەوانەی خاوەن پێدایستیی تایبەتن ١١ ھەزار ٨٥٠ کەسە، دوای جەژنیش لیژنەکان دەستبەکاردەبن و ئەو کەمئەندامەی تازە تۆمارکراوان ڕەوانەی لیژنەی پزیشکی دەکرێن بۆئەوەی پشتڕاستبکرێتەوە کەمئەندامن.

ئەو وەزیرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد، ئەگەری ھەیە پرۆسەی تۆمارکردنیان لە لیستی مووچەدا نزیکەی ٢ مانگ بخایەنێت و دواتر دەخرێنە لیستی مووچەوە.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ژمارەی کۆمپانیاکان لە ھەرێمی کوردستان بۆ ١٦ ھەزار زیادیان کردووە و زیاتر لە ١٣٣ ھەزار کرێکاریش دەستەبەر کراون.

بە وتەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پارەی سندوقی خانەنشینی گەیشتووەتە ٩٠٠ ملیار دینار، بەو ڕێژەیەش روون دەبێتەوە کە ژمارەی کرێکار و کۆمپانیای دەستەبەر زیادیان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە موسوڵمانانی کوردستان و عێراق دەکەم. ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ھەموولایەک.


بافڵ جەلال تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دوای روداوەکەی ٢٨ی ئەم مانگە نیگەرانی بەشێک لە ھاووڵاتیانی لێکەوتەوە و دەڵێن، کردنەوەی تونێلەکە دەرگایەکە بۆئەوەی روداوی نوێ دروست ببێت، دەشڵێن پێویستە بودجەی تایبەت بۆ پڕۆژەکان تەرخان بکرێت بۆئەوەی قوربانی زیاتری لێنەکەوێتەوە.

لە ئاگادارییەکی بەرێوەبەرایەتی ھاوتوچۆی دەربەندیخاندا ھاتووە، دوای پاککردنەوە سەرەتاییەکان لە دوای رووداوەکەی ٢٨ی مانگی رابردوو لە تونێلی دەربەندیخان بڕیاردراوە ئەمڕۆ لە سەعات چواری دوانیوەڕۆوە تونێلەکە بکرێتەوە.

لە بەشێکی تری ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ھەرچەندە وا بڕیار بوو بارھەڵگر لە سەرشاخی بەرانان و ناوتاق و بەردەکەڕەوە ھاتوچۆ بکەن، بەڵام بەھۆی مەترسی و نالەباری ھەلومەرجی ڕێگەکان بارھەڵگرەکانیش لە تۆنێلەکەوە ھاتوچۆ دەکەن.  

لە رۆژی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ بەھۆی رووداوی وەرگەڕان و گڕگرتنی تانکەرێکی سوتەمەنی لەبەردەم تۆنێلی دەربەندیخان چەند ئۆتۆمێلێکی تریش سوتان و بەھۆیەوە زیان بەر تونێلەکە کەوتوو ھاتوچۆکردنی تێدا راگیرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند مووشەکەکان لە ھەردوو قەزای خەبات و تۆپزاوا کەوتونەتە خوارەوە و ئاڕاستەی پاڵاوگەکانی کۆمپانیار کار کراون و لەنێو کۆمپانیاکە ئاگر کەوتووەتەوە.

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند ژمارەی مووشەکەکان شەش دانە بوون و لەنزیک زێی بادینان لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە و ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

دژەتیرۆری کوردستان ڕاشیگەیاند، مووشەکەکان لە سنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستە کراون.

لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئەمە سێیەم جارە بە مووشەک ھێرشدەکرێتە سەر ھەولێر. بەرەبەیانی ڕۆژی ١٣ی ئازار ١٢ موشەک ئاڕاستەی شاری ھەولێر کران و دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لەئەستۆ گرت و رایگەیاند، ناوندێکی ستراتیژی ئیسرائیلی بەئامانج گرتووە.

لە ڕۆژی ٦ی مانگی ڕابردووشدا، لە ناحیەی کەورگۆسک لە نزیک پاڵاوتگەی کار دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستران و دژەتیرۆری ھەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند تەقینەوەکان بەھۆی سێ مووشەکەوە بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لای خۆیەوە سیروان سەرحد قایمقامی قەزای دووکان وێڕای دەستخۆشی لە بەشی پۆلیس دوکان و ھێزە ئەمنییەکان ڕایگەیاند ھاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە لەپاراستنی سەروماڵیان و پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانیش ئامادەو دەستکراوەن لەبەرامبەر ھەر سەرپێچی و ڕوداوێکی نەخوازراودا .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، بڵاویکردەوە، رۆژی ھەینی وەفدێکی باڵای سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، سەردانی بنکەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشی لە باکووری خۆرھەڵاتی سوریا کردووە، وتیشی، وەفدەکە لە ژمارەیەک لێپرسراوی دیاری ئەمریکا پێکھاتووە و چەند رۆژێک لە رۆژئاڤای کوردستان دەمێنێتەوە و لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات کۆدەبنەوە و باس لە زیادکردنی ھاوکارییە سەربازیی و تەکنیکییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانانان بۆ ھەسەدە دەکەن.

ئەمریکا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە دوای ساڵی ٢٠١٥وە ژمارەیەک بنکەی سەربازییان لە رۆژئاڤای کوردستان دامەزراند و ھێزی سەربازییان تێدا جێگیر کرد، بەڵام ساڵی ٢٠١٩، بە بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ژمارەی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ کەمتر لە ھەزار سەرباز کەمکرانەوە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەری فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، تائێستا مووچەی مانگی ٣ یان وەرنەگرتووە، مووچەکانیان دەکەوێتە دوای پشوەکانی جەژن، بەوەش حکومەت مووچەی مانگی سێ و مانگی چواری لەلا دەمێنێتەوە.

وتیشی، حکومەتی ھەرێم بەبەرنامە پاشەکەوت و لێبڕینی مووچەی بەسەر فەرمانبەراندا جێبەجێکردوە و چارەنوسی مووچە پاشەکەوت کراوەکانیش دیار نییە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان، نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراویش ١٣ پلەی سیلیزی دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، رۆژی یەک شەممەش ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت ھەندێکجار بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت لەگەڵ تاوە باران و ھەورە تریشقە لە شوێنی جیاجیادا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکی دەزگای ھەواڵگریی عیراق ھاتووە، لە چوارچێوەی کردەیەکی تۆکمەی سەربازی، توانیویانە دوو تیرۆریستی داعش لەپارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستەکەی داعش بە ھاوکاری ھێزێکی دژەتیرۆر بووە، کە لە سلێمانییەوە بۆ ئەو مەبەستە ھاتبوونە کەرکوک و رۆڵی بەرچاویان ھەبوو لە دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانی تیرۆریستەکان و دەستگیرکردنیان.

دەزگای ھەواڵگریی عیراق ئاشکرایکردووە، ھەردوو تیرۆرستەکە لەکاتی دەستگیرکردنیان، چەند بۆمبێکیان پێ گیراوە، کە دەیانویست لەرۆژانی جەژنی رەمەزان، کردەوەی تیرۆریستی لەناو شاری کەرکوک ئەنجام بدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەکان کە لە ١٤ لیژنە پێکھاتوون و زۆرینەی سێکتەرەکان دەگرێتەوە و بۆ ھەر سێکتەرێکیش کەسانی شارەزا و ئەکادیمی دەتوانن لە ڕێگەی لیژنەکانەوە راو سەرنج و پێشنیازەکانیان بەشێوەی گفتوگۆ یان راپۆرتی ئامادەکراو بگەیەنن و دواتر پوختەی سەرنج و پێشنیازەکانیان دەکرێن بە راپۆرت و بۆ رۆژی دیدارە گشتییەکە ئامادە دەکرێت.

لەناو ھەر سێکتەرێکیشدا چەند بوارێک دیاریکراوە بۆئەوەی لەو بوارانەدا گرفتەکان بخرێنەڕوو و دواتریش شێواز و میکانیزمی چارەسەرەکان بخرێنەڕوو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەبەز ئیسماعیل کەمال بڕیاردەری لیژنەی باڵای بینینی مانگ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە ٣٠ ی نیسان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە ھەماھانگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لەپارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان وئیدارەسەربەخۆکان بەمەبەستی دیاری کردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە.

وتیشی، لە دوای کۆبوونەوەکە لە سەعات ٦:٣٠ کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رێکدەخرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی تەقەی ھێزەی پاسەوانی سنوری ئێران، کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری پاوە کوژرا و( پێنج)ی کۆڵبەری تریش برینداربوون، ھاوکات ئەو کۆڵبەرانە لە ناوچە سنوورییەکانی ناوچەی نەوسوود سەر بە شاری پاوە تەقەیان لێکراوە. 

ھەروەھا بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ ، لە ماوەی سێ ھەفتەدا ٢٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنورییەکانی کرماشان برینداربوون و کۆڵبەرێکیش کوژراوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...669670671672673...957