رونکردنەوەیەک لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری
کوردسات نیوز
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بەڕێز (سەلمان ئەمین نادر) ناسراو بە (مامۆستا ئەژی) بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٦٩) لە بەرواری (٢٠٢٢/٣/٢٧) لە پۆستەکەی بەخشراوە و ھیچ پەیوەندیەکی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری نەماوە".
لە بەشێکی تری روونکردنەوەکەدا دەڵێت، ڕایدەگەیەنین ئەوکارو چالاکیانەی کەناوبراو بڵاوی دەکاتەوە پەیوەندی نیە بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری.
دەقی رونکردنەوەکە
رونکردنەوەیەک لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بەڕێز (سەلمان ئەمین نادر) ناسراو بە (مامۆستا ئەژی) بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٦٩) لە بەرواری (٢٠٢٢/٣/٢٧) لە پۆستەکەی بەخشراوە و ھیچ پەیوەندیەکی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری نەماوە.
ڕایدەگەیەنین ئەوکارو چالاکیانەی کەناوبراو بڵاوی دەکاتەوە پەیوەندی نیە بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری
٢٠٢٢/٦/١٣