کوردستانکوردستان

سامان نادر بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر رێگەی کەرکوک – چەمچەماڵ نزیک ناوچەی مەنیلە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە ھێزی پێشمەرگە وەرگەڕاوە و بەھۆیەوە چەند پێشمەرگە بریندار بوون و پێشمەرگەیەکیش گیانی لە دەستداوە.


وتیشی، بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو لە چەمچەماڵ چارەسەریان بۆ دەکرێت و تیمیان رەوانەکردووە و  لە کاتی پێویستیدا بریندارەکان دەھێنرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی شار .

فەرماندەی فەجی سێی لیوای ١٦ی پێشمەرگە لەبارەی رووداوەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کاتی گۆڕینی دەوامدا و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە تووشی ئەو رووداوە بوون و بەھۆیەوە پێشمەرگەیەک گیانی لە دەستداوە و ١٥ پێشمەرگەی تریش بریندار بوون.
سەبارەت بە دۆخی تەندروستی بریندارەکان وتیی، سێ لە برینداوەکان رەوانەی سلێمانی کراون بۆ چارەسەرکردنی زیاتر و تەندروستی بریندارەکانی تر باشە.

 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای کۆبوونەوەکەش بەھمەن قادر نوێنەری پیشەوەران و کاسبکارانی سلێمای لە کۆفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی پێداون کێشە و گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکات و لیژنەیەکی ھاوبەش پێکدێت  بۆ کێشەکان و بافل جەلال تاڵەبانی خۆی سەرۆکی دەبێت.


وتیشی، دوای جەژن  لیژنەکە پێکدێت و کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن و  بافڵ جەلال تەڵەبانی بەڵێنی پێداون پشتگیری تەواویان دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێنماییەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز...
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامبوون و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕەچاوی ئەم ڕێکارانەی خوارەوە بکرێت:

١. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان.

٢. بۆ ھەرکارێکی پێویست و لەنەکاو پێویستە ھێڵی گەرمی پەیوەندی ھەبێت. 

٣. لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان. 

٤. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بەبەردەوامی ئێشکگری.

٥. ھاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنھا لەڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتیەکان دەبێت.

٦. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (٢٤) کاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی لە (٨) ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی ڕۆژی دوایی ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەراتیە گشتیەکان.

٧. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

٨. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین و سوتەمەنیەکان بکرێت. 

٩. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت. 

١٠. ھێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە. 

١١. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و ھەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێت.

١٢. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

١٣. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.

١٤. تیمەکانی فریاگوزاری و ھێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری وە ھۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

١٥. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.

١٦. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام بێت.

١٧. بەردەوام بوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی پشکنینی کۆرۆنا و چارەسەری.

١٨. دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ پێدانی ڤاکسین لە ڕۆژانی پشوو لەکاتی پێویست.

بە ھیوای جەژنی شادی و سەلامەتی بۆ ھەمووان...

د.سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوزان مەنسور کەرەم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایگەیاند، ئەمرۆ  ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ سەعات ٦ی بەیانی تاوەکوو ١٢ی نیوەر ھێزەکانی سوپای عێراق و فەرماندەی حەشدی دیالە، فەرماندەی پۆلیسی دیالە، پۆلیسی بەرپەرچدانەوەی خێرا  بەبڕیاری خێرا ئۆپراسیۆنی بەدواداچوون بۆ داواکراوانیان لە سنوری ٢٤ گوندی کوردی کوردنیشندا ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی یەک داواکراو بە مادەی تیرۆر یان ھەرمادەیەکی دیکە ھەبن، لە کاتێکدا جێگایی داواکراوان و تیرۆریستانی داعش دیارە.

وتیشی، ھەر لەو ئۆپراسیۆنەدا دەستگیراوە بەسەر چەکی  دانیشتوانی گوندە کوردنشینەکاندا، کە بەپێی یاسا رێگەدراوە گوندنشین چەکی ھەبێت بۆ پارێزگاری کردن لەخۆی و ماڵاتی.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵیت، بەدواداچونی ورد بۆ ئەو بابەتە دەکەین و بێدەنگ نابین، دەبێت چەکەکان بدرێنەوە دەستی خاوەنەکانیان، چونکە ئەم داماڵینی چەکە لە گوندە کوردیەکاندا لە کاتێکدایە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکدا سەریان ھەڵداوەتەوە بۆیە ئەمە بەپیلانێک دژی کورد تەماشا دەکەین بۆ ئەوەی کوردانی ئەو ناوچانە (گورگانە خوارد بکرێن)."

 ھۆشداریشدا و رایگەیاند، ئەگەر ھێرش بکرێتە سەر دانیشتوانی ئەو گوندانە، بەدەردی دانیشتوانی گوندەکانی موبارەک ، مەردان ، ئیمام عەباس و دارا و مێخاس، ھەر ٣٤ گوندە چۆڵکراوەکەی سنوری خانەقین ببرێن و ببنەوە قوربانی، فەرماندەی ئەو ھێزانە لێیی بەرپرسیارن و سکاڵایی یاسایان لەسەر تۆمار دەکەین لە دادگایی سەربازی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی نوێنەری کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی بە راشکاوانە ئەو کێشە و گرفت و گلەیانەی لە کەرتی تەندروستی و ئەو زوڵم و ستەمەی لە کەرتی تەندروستی سلێمانی کراوە خراوەتەڕوو.

وتیشی، بافڵ جەلال تاڵەبانی پێی راگەیاندوون ھەر چییەک لە توانای ئەواندا بێت بۆیان دەکات و پشتیوانی تەواوی داواکانیان دەبێت و رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لیژنەیەک دروستبکرێت و ئەو کێشە و کەموکورتیانەی لە کەرتی تەندروستی سلێمانیدا ھەیە کۆبکرێتەوە و بکرێت بەراپۆرتێک و ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بکرێت.

راشیگەیاند، لیژنەکە لە رێگەی بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی و فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبینەوە بۆ داواکردنی مافەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھێزە گەڕۆکەکانی گەریلا چەند چالاکییەکی تریان ئەنجامدا و توانرا سەنگەرێکی سەربازانی تورکیا و دوو کامێرای چاودێری لەناوببرێن.

وەزارەتی بەرگری تورکیاش کوژرانی سەربازێکی لە ناوچەکانی شەڕ لەگەڵ پەکەکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد سەربازێکی دیکەی تورکیا لە شەڕناخ لە باکوری کورستان کوژراوە.

ھەپەگە ڕاشیگەیاندووە، ناو بە ناو لە ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ و کورەژارۆ شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە ڕوودەدات و تورکیا بە چەکی کیمیایی و ھێلیکۆپتەر ناوچەکانی شەڕ بۆردوومان دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران لە فەیسبووک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپراسیۆنی بەدواداچوونیان بۆ داواکراوانیان لە سنوری ٢٤ گوندی کوردنیشن لە سنوری خانەقین ئەنجامدا، بە بێ ئەوەی یەک داواکراو بە ماددەی تیرۆر یان ھەرمادەیەکی دیکە لەو ناوچانە ھەبن، لە کاتێکدا جێگەی داواکراوان و تیرۆریستانی داعش دیار و ڕوونە کە لە ڕۆژئاوای ناحیەی قەرەتەپە و گوڵاڵەن.

سۆزان مەنسور ڕاشیگەیاند، لەو ئۆپراسیۆنەدا دەستگیراوە بەسەر چەکی دانیشتوانی گوندە کوردنشینەکاندا لە کاتێکدا بە پێی یاسا ڕێگە دراوە بە گوندنشینان کە چەکیان بۆ پارێزگاریکردن لە خۆیان و ماڵاتیان ھەبێت.

جەختیشیکردەوە، دەبێت چەکەکان بدرێنەوە دەستی خاوەنەکانیان، چونکە ئەو داماڵینی چەکە لە گوندە کوردیەکاندا لە کاتێکدایە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکدا سەریان ھەڵداوەتەوە، بۆیە ئەوە بە پیلانێک دژی کورد تەماشا دەکرێت بۆ ئەوەی کوردانی ئەو ناوچانە بدرێن بە دەم ھێرش و پەلاماری تیرۆرستان و چەکداران.

سۆزان مەنسور ھۆشداری توندیدا و ڕایگەیاند، ئەگەر ھێرش بکرێتە سەر دانیشتوانی ئەو گوندانە و بە دەردی دانیشتوانی ٣٤ گوندە چۆڵکراوەکەی خانەقین ببرێن و ببنەوە قوربانی، ئەوا فەرماندەکانی ئەو ھێزانە لێیی بەرپرسیارن و لە دادگایی سەربازی سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا دوای ئەوەی لە نزیکەوە گوێبیستی داوا و داخوازییەکانی ئامادەبووان بوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری بۆ داواکارییەکانیان دووپاتکردەوە و لیژنەیەکی لە خودی نوێنەرانی بازاڕ و کاسبکاران پێکھێنا بە شێوەیەک کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتاییھێنان بە گرفتەکان.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دوایین پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکان کرد و وتی، ئەو دۆخە داراییەی بەسەر سلێمانیدا سەپێنراوە پرسێکی سیاسییە و لە بەرامبەر ھەوڵەکانی یەکێتی و ھێزولایەنە سیاسییەکانی تر بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن، ڕێگریکردن لە بەھەدەردانی سامانی نەوت و ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی حوکمڕانی بەکاردەھێنرێت.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەکێتی خۆی بە خاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانێت. ھەڵەکان ڕاست دەکەینەوە و کۆتایی بە جیاکاری و پاوانخوازی دەھێنین. سەردەمی دروشم کۆتاییھاتووە و دەبێت حکومەت بە کردار خزمەتی خەڵک بکات. جیاکاری لە نێوان شارەکان قبوڵ ناکەین و ھەموو خەڵکی خۆشەویستی کوردستان مافی ئەوەیان ھەیە لە خێروبێری خاکەکەمان سوودمەند بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەمەل جەلال" سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانەوە ئامادەکاری بۆ ھاتنی گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژندا کراوە و لە ھەر سێ ڕۆژەکەدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لە سەرجەم بازگەکانی ھەرێم پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.

وتیشی، لە سەیرانگەنیش ڕێبەری گەشتیاری دادەنرێت بۆ ئەوەی ڕێنوێنی گەشتیاران بکەن و دڵنیایی سەلامەتی و ڕێنمایی و زانیارییان پێبدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی کارمەندە خۆبەخشەکان داواکارییەکانیان خستەڕوو و ڕایانگەیاند، حکومەت کارمەندانی خۆبەخشی ناوەندەکانی تەندروستی لە سلێمانی پشتگوێخستووە و جیاکاری دەکات لە نێوان شارەکاندا.

‏‎لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لە شێوازی کارکردنی حکومەت دەربڕی و ڕایگەیاند، جێگەی سەرسوڕمانە حکومەت بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی سلێمانی دەکات. تەنیا بە سزادانی موچەخۆرانەوە ناوەستێت و دەست بۆ کەرتی تەندروستی دەبات کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی خەڵکەوە ھەیە. خەرجنەکردنی شایستەداراییەکانی کۆمپانیاکان و دابیننەکردنی پێداویستییە پزیشکییەکانیش بۆ سلێمانی، ھەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین ھەر لە چوارچێوەی ئەو دۆخە سەپێنراوەدایە کە بەسەر ئەم ناوچەیەدا ھێنراوە. بەڵام دڵنیاتان دەکەم ئەم دۆخە ھەروا تێپەڕنابێت و مایەی قبوڵ نییە.

‏‎وتیشی، بە ھەمووشێوەیەک لەگەڵتانم و پشتگیریتان دەکەم. پزیشک و کارمەندانی تەندروستی شایستەی ڕێز و خزمەتکردنن نەوەک سزادان. بەڵێنتان پێدەدەم کۆتایی بەم دۆخە نەخوازراوە دەھێنین و سازش لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک ناکەین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی خوێندنی باڵا، چارەسەرکردنی کێشەکان و پێشنیارەکان بۆ پێشخستنی ڕەوتی خوێندن کرد و وتی، لای یەکێتی پڕۆسەی خوێندن گرنگی خۆی ھەیە و پشتیوانی ھەموو پڕۆژەیەک دەکەین کە خزمەت بە زانکۆکان و ڕەوتی خوێندن بکات.

‏‎لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ وانەبێژان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەرکی ئێمەیە بەدەم داواکارییە ڕەواکانتانەوە بێین و لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی ئارام بۆ خەڵکەکەمان ھەوڵ بدەین. دڵنیاتان دەکەمەوە ئەم دۆخە تێدەپەڕێت و کۆتایی بە تاکڕەویی ئیداری دەھێنین، خزمەتکردن جێگەی دروشم بگرێتەوە و جیاکاری لە نێوان شارەکاندا نەمێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، بەھۆی کەمی باران و بەفر بارینەوە، بۆ دوو ساڵە لەسەر یەک، دەریاچەی حەمرین ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی ئاو بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ٨٠%ی داھاتی ئاوی دەریاچەی حەمرین لە دەرەوەی عێراقەوە سەرچاوە دەگرێت، ٢٠%ی کە دەمێنێتەوە سەرچاوەکەی لەو کانی و کارێزانەوە کە لە سەروی دەریاچەکەوە ھەن.

ڕوونیشکراوەتەوە، بڕی یەدەگی ئاو لە دەریاچەکە لە ١٠% کەمترە لە ئاستی ئاسایی خۆی، لە کاتێکدا ماوەی سێ ساڵە بارانی پێویست نەباریوە بۆ پڕکردنەوەی کەموکورتییەکانی یەدەگی ئاو لە دەریاچەکەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئێوارەی دوێنێ لەکاتی بەربانگ چەند کەسێک بەچەک و دەموچاوی ھەڵپێچیراو چوونەتە سەر بانکێک و بڕی سەد ملیۆن دینارییان بردووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر ڕایگەیاند ئەو ھاوڵاتییەی لە بانکەکە دزی لێکراوە بە ڕەگەز عەرەبە و مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی پێبووە.

بەپێی زانیارییەکان بەشێک لە ھاوڵاتییانی عەرەب مووچەکانیان کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت، لە بانکە وەردەگرن کە دزییەکەی لێکراوە.

ئەوانەی کە مووچەکانیان لەو بانکە وەردەگرن نیشتەجێی ھەولێرن و زۆربەیان کارمەندی ھێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی عێراقن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، بەزووترین کات بڕیار دەدەن لەسەر نۆژەنکردنەوەی رێگەی ( بەردەکەڕ- ناوتاقان- چەمەرگە) بۆ ئەوەی فشاری سەر تونێلەکە کەمببێتەوە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە روونیشیکردەوە، رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگراوەو بۆ دروستکردنی دوو تیوبی تر بۆ تونێلی دەربەندیخان و لەمساڵدا دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...670671672673674...957